هەواڵی سیاسی

IMG 20190818 234914 276
 
 
لە ۲٨ی گەڵاوێژی ۱۳٥٨، خومەینی كە چەند مانگێك بوو بەدەسەڵات گەیشتبوو، فتوای جیهادی لە دژی كورد دەركرد.
 
خومەینی كوردی بە كافر هەژمار كرد و ڕژاندنی خوێنی كوردی بە حەڵاڵ دانا، بۆیە سوپای ئێران هێرشی كردە سەر كوردستان و خەڵكێكی زۆری بێ تاوانی شەهید كرد.
 
سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە سەرەتای ساڵی ۱۳٥٨ی هەتاویدا، هەوڵ و دەرفەتێكی باشی بۆ نەتەوەی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانی ڕەخساند، تا بە شێوەیەكی ڕێكخراو لەپێناو ئازادی و دەستەبەركردنی مافەكانیدا بە ئاشكرا خەبات و تێكۆشان درێژە پێ بدات.
 
لە سەرەتای گەلاوێژی ساڵی ۱۳٥٨ بە پیلانی خومەینی، لە شاری پاوە شەڕ دەستی پێ كرد و لەلایەن سوپای ترۆریستی پاسدارانەوە خەڵكی سڤیل كرانە ئامانج، بۆیە خەڵك و هێزە كوردییەكان دژی  حكوومەت وەستانەوە.
 
لە ڕۆژی  ٢٨ی گەلاوێژ خومەینی بەناوی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی و فەرماندەی هێزە چەكدارەكان، فەرمانی جیهادی دژی گەلی كورد دەركرد و لەو كاتەوە گەلی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دژی ڕێژێمی ئیسلامیی ئێران خەبات دەكات.
 
نیگارکێش: ئاستیاگ
 
 11412203 1579040132359940 5757125682310072214 n
 
لاوان میدیا: لە کردارێکی قێزەوندا ۳۲ ساڵ لەمەوبەر، ڕێژیمی بەعسی فاشیستی عێراق، شاری سەردەشتی بە چەکی کیمیایی بۆمباران کرد
 
 
لە ڕێکەوتی ۷ی پووشپەڕی ۱۳٦٦ی هەتاوی و، لە شەڕی نێوان ڕێژیمی ئێران و عێراق، ڕێژیمەکەی سەدام حوسەین بە چەکی کیمیای شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کیمیا باران کرد.
 
 
ئەم کیمیابارانە کاتژمێر ٤:۱٥ی ئێوارە ڕوویدا و، لەو هێرشە ناڕەوایەدا ۱۱٤ شەهید و ٨۰۰۰ کەس بەو چەکە ژەهراوی بوون، هێرشەکە لە ڕێگای فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕێژیمی ڕووخاوی سەدام حوسێن ئەنجام درا.
 
 
ئێستاشی لەگەڵ دابێت کاریگەریە خراپ و نەرێنیەکانی ئەم چەکە تەنانەت ئاسەواری بەسەر ژینگەی ناوچەکەشدا ماوە، بریندارانی ئەم چەکە کیمیایە ئێستاش بەدەستیەوە دەناڵێنن و ئازار دەچێژن.
 
 
چەکی کیمیایی لە ڕێکەوتننامەی "ژنێف" لە ڕێکەوتی ۷ی ژووئەنی ۱۹۲٥ی زایینی، دوای بەکارهێنانی ئەم چەکە بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا لە جەنگی جیهانی یەکەم، ئەم چەکە قەدەغە کراوە، بەڵام دوای ئەو ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییە لە ڕابردوو ئێستاشدا وڵاتانی دیکتاتۆر پەرە بەو چەکە دەدەن و تەنانەت لەسەر خەڵکی بێتاواندا تاقی دەکەنەوە.

photo 2019 05 20 20 03 17

 
 
 
دێموکراسی پێناسەی جیاوازی لێ دەکرێ، هەر کەسە و بە شێوازی باسی لێوە دەکات و پێناسەی هەر کەس پێوەندی بە شوێنی نیشتەجێ بوون و سیستەمی حوکمڕانی وڵاتەکەیەوە هەیە.
وشەی دێموکراسی لە بنەڕەتەوە لە یونانەوە سەری هەڵداوە و دێموس واتە "خەڵک " و کراتوس "حاکمیەت یا دەسەڵات" دێموکراسی یەک لە شێوازەکانی حوکمڕانییە و پێناسەی سەرەکیشی بە ڕەسمی ناسێنی ئازادی و مافی وەک و یەکی هەموو چین و توێژی کۆمەڵگایە.
دێموکراسی پێوەندی بە شەرایەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی و شەرایەتی واقعی وڵاتەوە هەیە و لە سەرەتاوە تا ئێستا بە بەردەوامی بەرەو گۆڕانکارییەکی زۆر ڕۆێشتووە.
لە ڕاستیدا دێموکراسی بە مانای دەسەڵاتی یاسا و دەبێ هەموو بەڕێوەبەری وڵات بە شێوەی یاسایی بێت.
بۆ نموونە کاتی هاتنە سەرکاری هیتلەر خۆ بە شێوازی دێموکراتیک و هەڵبژاردن بوو و، بەو شێوە گەیشت بە لوتکەی دەسەڵات بەڵام لەو کاتەی کە دەستی بە سەرگرینگترین ئیدارەی ئەڵمان واتە "ڕایشتاگ" داگرت ئیدی کۆتایی بە دێموکراسی لە ئاڵماندا هێنا.
سیستەمی دێموکراسی دەبی ئەم سێ کوچکە ئەسڵییەی هەبێ:
-هەڵبژاردنی ئازاد
-یاسا
-جیاکردنەوەی یاسادانەر لە بەڕێوەبەری قەزایی
-بەشداری 
هەر کات کۆمەڵگا خاوەنی هەڵبژاردنی ئازاد و ئازادی کۆمەڵایەتی و یاسا سەروەری بووئەو کات دەتوانرێت بوترێ لەو وڵاتەدا دێموکراسی هەیە.
مەبەست و جوڵەی سیاسی حاکمیت و ئەحزابی سیاسی شێوەی دێموکراسی دیاری دەکەن و بە شێوازێک کە ئەگەر قەرار بێ دەسەڵات بە ئەکسەریەت هەڵبژیردرێ دەبێ لەلایەن کەسانی سەربەخۆ و ئازادەوە چاوەدێری پڕۆسەکە بکردرێت.
دێموکراسی ڕاستەوخۆ:
دێموکراسی ڕاستەوخۆ بەمانای دەسەڵاتی ڕاستەوخۆیە
ئەم شێوازە پێچەوانەی دێموکراسی نوێنەرانی خەڵکە کە هێندی لە بیرمەندان ئەم شێوازە بە جەوهەری دێموکراسی دەزانن و ئەوان لەسەر ئەو باوەڕن کە دێموکراسی ناڕاستەوخۆ شێوازیکی لاوازی دێموکراسیە.
بەڵام بە پێچەوانە کۆمەڵێک لە خاوەن بیرەکانی هاوچەرخ؛ دێموکراسی ڕاستەوخۆ بە فریودانی کۆمەڵگا دەزانن بەڵام، کەسانێک کە دژی ئەو جۆرە بیرەن دەڵێن دەبێ کۆمەڵگا خۆی بڕیار لەسەر بەڕێوەبەریی وڵات بدات و بە دەنگدانێکی ئازاد و دێموکراتیک نوێنەرانی خۆیان هەڵبژێرن.
لە دێموکراسی ڕاستەوخۆدا کۆمەڵگا دەتوانێت بەشدار بێ لە دانانی یاسا و باوەڕیان بەو یاسایەیە چۆن بۆ خۆیان بەشدار بوون لە دانانی یاسەکەدا.
دێموکراسی ناڕاستەوخۆ یا نوێنەرایەتی:
لەم شێوازەدا نوێنەرانی حکوومەت هەڵدەبژێرن و دەبێ لە دانانی یاسا و ڕێساکانی وڵاتدا بەشدار بن وەڵامدەری کۆمەڵگا بن دەبێ بگوترێ لەم شێوازەدا نوێنەران ڕۆڵی گرینگ و بنەڕەتیان هەیە لە بەڕێوبەری و هەموو دام و دەزگا حکوومیەکاندا. 
دێموکراسی شێوازگەلی زۆری هەیە کە نووسەر، لەم بابەتەدا سەرنجی خستوەتە سەر دوو بۆچوونی جیاواز.
 
و: ئیسماعیل عەلی محەممەدی
 
 

 

 

60548002 361684998027962 9217567856705667072 n

 

سەرەتای دەست پێکردنی خۆپێشاندانی نارەزایەتی خوێندکارانی زانکۆ: دوای سەری ساڵی نوێ واتا ١٣٩٨ی ھەتاوی زەختێکی یەک جار زۆر لە لایەن رژیم لەسەر چینی خوێندکار بەتایبەت کچان بە بۆنەی حیجابی زۆرە ملی دەستی پێ کرد کە بوو بە ھۆی دەربڕین و کۆبوونەوەکانی نارزایەتی خویێندکاڕانی زانکۆ بە گەڵاڵەی عیفاف و حیجاب.

خوێندکارانی خۆپیشاندەر رۆژی دووشەمە ٢٣ بانەمەر لە زانکۆی تاران بۆ نارزایەتی دژی حیجابی زۆرەملێی و بوونی گەشتی ئیرشاد لە زانکۆ کۆبوونەوەیان گرت.وا دیارە کۆبوونەوەکانی ئەمرۆی خوێندکارانی زانکۆ بە پلانەکانی حیجابی زۆرەملێی کە بە بۆنەی ئەو گەڵاڵەیە کە ھەفتەی رابردوو لە زانکۆکان دا ئیجرایی بووە و راسپاردنەکانی ژن و گەشتەکانی ئیرشادی زانکۆ بۆ بابەتی حیجاب و پۆشەمەنی خوێندکاران دەست تێ وەردان کردووە رووی داووە.

خوێندکارانی زانکۆی تاران لە پێوانی ھەفتەی رابردوو شاھیدی حزوور و جێگیر بوونی ھێزەکانی پارێزگاری جەستەیی(فیزیکی) لە گەڵ راسپاردنەکانی رابردوو بە ھۆی دەستێ وەردان لە دەستوورەکانی پۆشەمەنی خۆیان بوون.
ئەم ھەوڵی زانکۆ کە دەست درێژی روون بە چوارچێوەی تایبەتی خوێندکاران و پێشێل کڕدنی راستەوخۆێ مافەکانی مرۆڤ و ستەمی ئاشکرا دژی ژنانی خوێندکارە کە لە کۆبوونەوە و ئەنجوومەنەکانی خوێندکاری لەگەڵ نارزایەتیەکی زۆر رووبەروو بووە.

بە دوای ئەم خۆپیشاندانی نارزایەتی خوێندکاڕانی زانکۆ بە ھۆڵی نمایشی زانینگە(دانشکدە) ھونەرەکانی جوانکاری رۆیشتن و خوازیاری وڵامدانەوەی رئیس و سکرتێری زانکۆ بوون بەڵام لە وڵام دانەوەی ئەوان ھێزەکانی بەسیجی زانکۆ پەلاماری بە خوێندکارانیان دا و خوێندکارانیان لێدان و کۆتان سەرکۆت کرد.
خوێندکارانی زانکۆی تاران لە پێوانی ھەفتەی رابردوو شاھیدی حزوور و جێگیربوونی جاشەکانی بەسیجی ژن لە گەڵ راسپاردنەکان بە بۆنەی زیاد کردنی دۆخی ترس لە زانکۆ و دەستێوەردان لە ئەمری پۆشەمەنی کچانی خوێندکار و ئیجرای گەڵاڵەی سەرکۆت بۆ حیجابی زۆرەملێی بوو.ھێزەکانی ئەمنێەتی بۆ ئیجرای یاساکانی کۆمیتەی دیسیپلین(کمیتە انضباتی) و سەرکۆتی خوێندکاران بە تایبەت کچان لە زانکۆ جێگیر بوون.

ئەم ھەوڵی دەسڵات دارانی زانکۆ دەستدرێژی ئاشکرا بە چوارچێوەی تایبەتی خوێندکاران،دژی راستەوخۆی مافەکانی مرۆڤی و سەرکۆت و ستەم دژی کچانی خوێندکارە کە بە نارزایەتی بەربڵاوی خوێندکارانی زانکۆی تاران رووبەروو بووە.

ھەمچین پێکدادانێ تەنێا دەبێتە ھۆی ساز بوونی ئاڵۆزی لە دۆخی زانکۆ و تێکدانی بەستەرەکانی عقڵانیەت،ئەویش لەم رۆژانە کە زانکۆ زیاتر لە جاران پێویستی بە ئارامش و ھەم زیستی ئاشتی خوازانەی کۆمەڵەکانی جوارواوجۆری ئیدێۆلۆژیک و شێوازەکانی جورواوجۆری ژیانە.ئەم شێوازی نوێ لەبارەی پۆشەمەنی خوێندکاران بە خۆپێشاندانی نارزایەتی لە زۆربەی زانکۆکانی وڵات ھاوکات بووە.

فیلمەکانی بڵاو بوونەوە لە خۆپێشاندنەکان نیشان دەدات کە ئەندامانی بەسیجی خوێندکاری لە ئامفی تاتری زانینگە(دانشکدە) ھونەرەکانی جوانکاری بە پەلاماری خوێندکارانی نارازیان داووە .

لە ھەفتەکانی رابردوو زانکۆی تاران سنوورداری و زەختەکانی دژی ئەو دەستە لە خوێندکاران کە بە بروای ئەوان حیجابی ئیسلامی لەبەرچاو ناگرن زیادی کردووە کە ھەر ئەم مسالە بۆتە ھۆی دەربرینی نارزایەتی خوێندکاران.

حزووری بەھەستی خوێندکاران کە دژی ئەم گەڵاڵەی حیجابی زۆرەملێی لە زانکۆکان دروشمیان لەسەر ئەدا کە لافیتەکانێ(پلاکارد) کە لە دەستی خوێندکاران بوو کە لە گرینگترینیان دەتوانێن بەم درووشمە ئێشارە بکەین"ئازادی ھەڵبژاردن مافی ئێمەیە" "ازادی انتخاب حق ماست".

ئەم کۆبوونەوەی نارزایەتیەی کە بە تووندتوتیژی کێشرا بو بە ھۆی لێدان زۆربەی خۆێندکاران لە لایەن لیباس شەخسیەکان و حراسەتی زانکۆ و راسپاردنەکانی ئەمنیەتی.

پلانەکانی کۆنترۆڵی پۆشەمەنی شارۆمەندان و سنووردارکردن کە دژی ژنان لە ئێران ئیجرا دەبێ ھەمووکات بە رخنەی ناوەندەکانی مەدەنی و رێکخراوەکانی داکۆکی مافی مرۆڤ رووبەرو بووە.

ئەگەرچی ھۆکاری سەرەکی ئەم خۆپیشاندانە لە حاڵەتی گشتی گرانی و فەسادی بەربڵاوی ماڵی و ئێداری لە ئێران سەرچاوە دەگرێ وە ھەروەھا لە رەوتی ئەم کۆبوونەوە و ئیعترازانە لە زۆربەی شارەکانی دەستی پێ کردووە دەبێتە ھۆی ئەوە کە خەڵک وردە وڕدە بەرو لای داخوازیەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی وەکوو گۆرینی رژیم ھان بدێرێن و ئەم بزووتنەوە و نارزایەتیە کە لە چینی خوێندکاری کۆمەڵگا دەستی پێ کردووە ھەرچەن کە درووشمەکانیان لە بیدایەت زیاتر نەتەوەکانی وڵات کە لە مانگەکانی رابردوو بە ھۆی باردۆخی خەراپی مەعیشەتی و ئابووری کە ھۆکارەکەی ئەم رژیمی دیکتاتۆریە کەمی کردووە و ھەڵاوسان(تورم) بەرەو سەرەوە رۆیشتووە ،خوێندکاران لە کۆبوونەوە نارزایەتیەکانی رابڕدووی خۆیان بە درووشمەکانی کە دەیاندا کە ھۆکارەکەی ھەڵاواردنی زیاد لە حەد دژی ژنان کە نیوەی کۆمەڵگا پێکدێنێ لە زانکۆ نارزایەتیان دەست پێ کردووە،و دەست پێ کردنی ھەمچین بزووتنەوەیەک دەتوانێ وردە وردە داخواژکزیەکانی نەتەوەکانی ئێران بەدی بێنێ.

ڕێبوار مەسعوودی

28042

 

 ڕۆژی خوێندکاری کورد ڕۆژێکە کە خوێندکارانی مەتەرێزی خەبات و شۆڕشگێرانی نێو زانکۆ، لەگەڵ ڕێبازی شەهید شەریفزادە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان پەیمان نوێ دەکەنەوە.

 

٥١ ساڵ لەمەوپێش و لە ڕۆژی ١٢ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی، شەهید ئیسماعیل شەریفزادە، که خوێندكاری ئەندازیاری ئێلكترۆنیكی زانكۆی "پۆلی تێكنیكـ"ـی شاری تاران بوو، دوای ١٨ مانگ شەڕی قارەمانانە بەدژی ڕێژیمی پاشایەتی شەهید کرا.

 

لە دەیەی ٤٠ی هەتاوی، كە فەزای تۆقان و هەڕەشەی ڕێژیمی پاشایەتی باڵی بەسەر گشت ئێراندا كێشابوو و دەرفەتی هیچ چەشنە چالاكییەكی سیاسی لە ئێران و بەتایبەت لە زانكۆوەكاندا نەبوو، ئیسماعیل شەریفزادە زانكۆ و كورسی بەجێ دەهێڵێت و ڕوو لە ڕیزەكانی پێشمەرگە و حیزبی دێموكرات دەكات.

 

شەهید شەریفزادە و هاوڕێیانی کۆمیتەیەک بە ناوی "کۆمیتەی  ئینقلابی" پێک دێنن و ئەو کۆمیتەیە بەپێی هەلومەرجی مێژوویی بڕیاریان دا، کە بگەڕێنەوە کوردستان و دژی ڕێژیمی شا خەبات بکەن. ئەندامانی کۆمیتەی ئینقلابی دەچنەوە نێوخۆ و لە سێ گۆشەی مەهاباد، بانە و سەردەشتدا جێگیر دەبن.

 

دواتر پێنج کەس لە یازدە کەس لە ئەندامانی ئەو کۆمیتەیە لەوانە شەهید ئیسماعیل شەریفزادە، مەلا ئەحمەد شەڵماشی ناسراو بە مەلا ئاوارە و عەبدوڵڵا موعینی تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان دەبن.

 

شەهید ئیسماعیل شەریفزادە و هاوڕێیانی لە ساڵەکانی ٤٧ _١٣٤٦ی هەتاوی، بۆ ڕزگاریی نەتەوەی کورد دژ بە دەسەڵاتی ڕێژیمی پاشایەتی لە ئێراندا دەستیان دایە خەباتی چەکداری و دوای ١٨ مانگ شەڕی قارەمانانە لە ڕۆژی ١٢ی بانەمەڕی ١٣٤٧ی هەتاوی، شەهید کران.

 

یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کە لە ساڵی ١٣٨٣ی هەتاوی دامەزرا، ئەو ڕۆژەی وەک ڕۆژی خوێندکاری کورد دیاری کردووە.

 

کوردستان میدیا