57216737 2416091335069322 4346434211230515200 n

 

 

لاوان میدیا: بەدرێژای مێژوو نەتەوەی کورد، کورد لە زۆربەی کوردستانی گەورە تووشی زۆر کارەسات و کوشتار و ماڵوێرانی لەلایەن و وڵاتانی داگیرکەر بووە

 

لەم ڕۆژەدا، ۳۱ ساڵ بەسەر گەورەترین کارەسات کە لەبەرامبەر نەتەوەکەمان ئەنجمدراوە تێدەپەڕێت لەم ڕۆژەدا باشووری کوردستان بەدەستی گەورە دیکتاتۆر و بکوژی کوردی ئەو کاتی عێراق سەدام حوسەین، کە زیاتر لە دوو سەد هەزار کوردی باشووری کوردستانی ئەنفال و لەنێوبرد و، زۆرینەی گوندەکانیشی خاپوورکران

 

ئێستاشی لەگەڵ بێت نەتەوەی کورد لەژێر کاریگەری ئەوکارەساتەدا ماوەتەوە و لەبیری هەموو تاکەکانی نەتەوەی کورددا ماوەتەوە

 

پاش ئەم ئەنفالە کورد لە ترسی دووبارە نەبوونەوەی کارەساتێکی لەم شێوەیە پەنایان دووبارە بۆ چیاکانی کوردستان برد، بۆ ئەوەی جارێکیتر نەبنە قوربانی دەستی ستەمکار و دیکتاتۆرەکان، بەو هۆیەشەوە کوردی باشووری کوردستان لەساڵی ۱۹۹۱ هانایان بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باکووری کوردستان هێنا و بە کۆڕەوەکە ناسرا.

 

ئەم ئەنفال و کۆمەڵ کوژیانە بەشێکی کەم لە نەهامەتییانەن کە نەتەوەی کورد بووە، کە بەهۆی ئازادیخوازی و وەستانەوە دژی ستەم زۆرداری و داواکردنی مافە ڕەواکانیان تووشی بوون.