photo 2019 01 04 00 47 29

 
 لاوان میدیا : دۆناڵد تڕەمپ لە وتووێژێکی خۆی دا لەگەڵ میدیا جیهانییەکان ڕایگەیاند، کە ئێمە دڵخۆش نین بە فڕۆشتنی نەوتی کوردەکان بە ئێران.
 
سەرکۆماری ئەمریکا ڕۆژی ١٢ی بەفرانبار، وێڕای ئەوەی لە دیاریکردنی کات بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی لە سووریا خۆی بوارد، لە هەمان کاتدا ناڕەزایەتی خۆی سەبارەت بە فرۆشتنی نەوت لەلایەن کوردەکان بە ئێران دەربڕی.
 
ئەو لێداوانە نوێیانەی تڕامپ دوای ئەوە دێت کە بڕیاری ترامپ بۆ کشانەوە لە سووریا ناڕەزایەتی زۆری بەدواوە بووە و زۆرێک لە وڵاتان دژی چوونەدەرەوەی ئەمریکان لە سووریا. 
 
دۆناڵد ترامپ وێڕای ئەوەی باسی لە کشانەوەی هێزەکانی لە ماوەیەکی زەمەنی دیاریکراودا کرد، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە پشتگیری کوردەکان دەکات، کە لە شەڕی دژی داعش هاوکاری هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمریکایان کردووە، ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئێمە کوردەکان دەپارێزین، بەڵام چی دی پێویست ناکات لە سووریا دابمێنینەوە .