photo 2018 12 26 19 15 16

 
لاوان میدیا: دەوڵەتی ئیسرائیل جارێکی دیکە، بنکە و بارەگاکانی کۆماری ئیسلامی و ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی سەر بە ڕێژمی ئێرانی کردە ئامانج.
 
ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرامبار ۱۳۹۷ هەتاوی مووشەک و فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل، جارێکی تر بنکەکانی سووپای قودس و حیزبووڵای ئێرانیان لە نزیک شاری دیمەشق کردە ئامانج، لەو هێرشانە دا چەندین کۆگای چەک و تەقەمەنی لە ناوچوون و خاپوور کراون.
 
ئەم هێرشانە لە کاتێک دایە کە ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل چەندین جار گوتوویەتی، ئێمە پێگەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سووریا دەکەینە ئامانج و شکستیان پێ دێنین.
 
شایەنی باسە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو دا چەندین جار هێزەکانی ئیسرائیل بە فڕۆکەی شەڕکەر و مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ڕێژیم، زیانی زۆریان پێ گەیاندوون.