Gegenwärtiges Kerngebiet der kur

 
لاوان میدیا: هەڕەشە و هێرشەکانی دوژمنانی کورد بۆ سەر کوردستان، کۆتاییان پێ نایە و، لە نوێترین هێرشەکان دا دەوڵەتی تورکیا دەی هەوێت نەخشەی کوردستانی گەورە بسڕێتەوە.
 
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە میدیاکاندا بڵاو بووەتەوە، لە‌ نوێترین هه‌وڵه‌كانی دەوڵەتی توركیا بۆ دژایه‌تیی كورد و كوردستان، ئانکارا به‌ فەرمی داوای له‌ كۆمپانیای "گووگڵ" كردووە، كه‌ نه‌خشه‌ی "كوردستان" له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاریی گه‌ڕانی سه‌ر نه‌خشه‌ به‌ ئۆڵاین بسڕێتەوە.
 
کاربەدەستانی تورکیا دەڵێن: لەو نەخشەیە دا به‌شێک له‌ توركیا خراوەتە سەر نەخشەی کوردستان.
 
"كاهیت تۆران" وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و ژێرخانی تورکیا لەو بارەوە وتوویەتی: "ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا لەمێژە ئاگادارن، كه‌ ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ له ‌لایه‌ن گووگڵه‌وه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر نەخشەی جیهان و له‌ پرۆگرامی گووگڵ ئێرسدا كار ده‌كات".
 
ناوبراو جەختی کردووەتەوە لەسەر داواکارییەكه‌مان لە گووگڵ،‌ به‌رده‌وام ده‌بین.
 
نەخشەی کوردستانی گەورە، لە گووگڵ بەشێک لە وڵاتانی توركیا، سووریا، ئێران و عێراقی له ‌خۆ گرتووه‌، کە به‌ ناوچه‌یه‌كی جێئۆگرافیی خاوه‌ن یه‌ك كولتوور داده‌نرێت.