photo 2018 12 26 00 21 11

 
 
لاوان میدیا: ڕۆژنامه‌یەکی بەریتانی،لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، سێ وڵاتی تورکیا، ئێران و ڕووسیا، بە تێکڕا ڕێک کەوتوون هەتا کورد لە سووریا لە ناو ببەن.
 
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "تایمز"، له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئامریکا له‌ سووریا و ده‌سبه‌هەڵگرتن له‌ پشتیوانیكردنی لە  هه‌سه‌ده‌، سێ وڵاتی تورکیا، ئێران و ڕووسیا ڕێک کەوتوون، هەتا  به‌ تێکڕا كورد له‌ سووریە لەنێو ببەن.
 
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، توركیا، ڕووسیا و ئێران ده‌یانه‌وێ به‌ته‌واوەتی كورد له‌ سووریه لە ناو ببەن، بۆ ئه‌م هه‌وڵه‌ش چاوه‌ڕێی چوونەدەرەوی هێزه‌كانی ئامریکا له‌ سووریا   دەکەن.
 
ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا، ٢ هه‌زار و ١٠٠ سه‌ربازی له‌ سووریا دا هەیە و پشتیوانی سه‌ره‌كیی هێزه‌كانی سووریای دێموكرات "هه‌سه‌ده‌"ن.
 
دوای بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریکا لە سووریا و ئەفغانستان، قسە و باس لەسەر كشانەوەی هێزەكانی ئەمریکا لە عێراق دەكرێت، بۆ ئەمە شارەزایەكی سەربازیی ئیسرائیلی هۆشداری دەداتە ئەمریکا و دەڵێت: كشانەوەی هێزەكانی ئەمریکا لە عێراق هەڵەیەكی ستراتیژی گەورە دەبێت و زیانێكی زۆر بەر هاوپەیمانانی ئەمریکا وەك كورد، سعوودیە و ئیسرائیل دەكەوێت، بەپێچەوانەوەیش مانەوەی هێزەكە دەبێتە بەربەستێكی گەورە لە بەردەم هەوڵی فراوانخوازیی رێژیمی ئێرانەوە.
 
ئەو شارەزا نیزامییە هاوڕایە لەگەڵ زۆرینەی شارەزایان و چاودێرە سیاسییەكان، كە كشانەوەی ئەرتەشی ئەمریکا لە سووریا، بە دیوەكەی تر سەركەوتنە بۆ ڕووسیا و ئێران و بۆ هاوپەیمانانی ئامریکا وەك كورد، سعوودیە و ئوردن و میسر و ئیمارات و ئیسرائیل دۆڕانە.