418324Image1

 
 
لاوان میدیا : ئەمریکا ڕایگەیاند کە سەرجەم هێزەکانیان لە سووریا دا دەکشێننەوە دواوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٨ی سەرماوەز، کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سەرجەم هێزەکانیان لە سووریا دەکشێننەوە دواو، ئەوەشیان ڕاگەیاندووە "کە چی دیکە خەلافەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لە سووریا بوونیان نەماوە، بۆیە پێویست ناکات هێزەکانمان لە سووریا دا بمێنەوە".
 
پاش ئەم بڕیارە لەناکاوەی کۆشکی سپی ئەمریکا، هەر زوو لەلایەن هاوپەیمانەکانی ئەمریکا و سیاسەتوان و کەسایەتییە ئەمریکییەکان هەڵوێستی خۆیان دەربڕی
 
بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکی حکومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند : ئەم بڕیارەی ئەمریکا کاریگەری لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل دەبێت.
هەروەها سیاسەتوان و سیناتۆری ئەمریکا لە کۆنگرێسی ئەمریکاش ڕایگەیاند : کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، کورد دەخاتە مەترسییەوە.
 
ئەم بڕیارەی کۆشکی سپی ئەمریکا لەکاتێک دایە کە "دۆناڵد تڕەمپ" چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە تویتێکی خۆی دا ڕایگەیاند : "داعش کۆتایی پێهات کات کاتی کشانەوەیە".
 
بەڵام کۆشکی سپی ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە دوای کۆتای هاتنی داعش کاری هاوپێمانان تەواو نەبووە.