4bkc31f044c049k0a4 800C450

 
لاوان میدیا : ناوی کوردستان لە پەرلەمانی تورکیا لە نێوان پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتە بە تایبەت ڕەگەزپەرەستەکان شەڕ و هەرا دەنێتەوە.
 
پارتە ڕەگەز پەرەستەکانی تورکیا وەکوو MHP و هەندێک لە پەرلەمانتارانی AKP لەسەر ناوی "کوردستان" شەڕ و ئاژاوەیان لە پەرلەمانی تورکیا نایەوە
 
پەرلەمانتارانی هەدەپە کە باسیان لەوە کردبوو کوردستان لە مێژوو و سروشت و جوگرافیا دا هەیە و هەڵوێستی ڕەگەزپەرەستەکان دۆخی وڵات بەرەو ئاڵۆزی دەبات، ئەم لێدوانەش دوای ئەو هێرشەی پەرلەمانتارە ڕەگزپەرەستەکان دێت کە کردیانە سەر ناوی کوردستان.
 
بەڵام پەرلەمانتارانی MHP و AKP دەڵێن: ھیچ ناوچەیەک بە ناوی كوردستان لە توركیا دا بوونی نییە و بەكارھێنانی ئەو وشەیە بە واتای پارچەكردنی تورکیایە و، ئەوەشی کە پەرلەمانتارانی ھەدەپە دەیڵێن دوورە لەڕاستی.
 
"ئایھان بیلگەن" لەو بارەیەوە باسی لەوە کردووە: "كوردستان ھەیە و ناوھێنانی مەترسیی نییە".
 
پێشتر لەسەر پێشنیاری پەرلەمانتارانی MHP و AKP، ئەو یاسایە پەسند كراوە ھەر كەسێک ناوی كوردستان بھێنێ بە بڕی ١٠ ھەزار لیرە سزا دەدرێت.
 
هاوکات "فاتما كورتولان"، پەرلەمانتاری ھەدەپە لە كۆبوونەوەی پەرەمانی توركیه گوتوویەتی: "ئێستا دەڵێم كوردستان، ئێوەش جارێكی دیكە نیگەران بن، پارتی ئازادی كوردستان بە یاسا لە توركیا دامەزراوە، ئەو جۆرە سیاسەتەی ئێوە توركیای خستووەتە دووڕیانێكی خراپ و ڕۆژانە ڕۆڵەكانمان دەكوژرێن، ئێرە پەرلەمانە نەک كەمپی دیلەكان، ھەدەپە دیلی ئێوە نییە".
 
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، له گرته‌ ڤیدیۆییەکدا کە له‌ په‌یجی فه‌رمیی عوسمان بایدەمیر بڵاو بوویەوە، جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانی تورکیا كه‌ له‌ باتی سه‌رۆكی پەرلەمان دانیشتنه‌كه‌ به‌ڕێوه ‌ده‌بات، به‌ توانجه‌وه‌ له‌ بایده‌میر ده‌پرسێت: "كوردستان له‌ كوێیه‌؟.
 
بایدەمیر لە وڵامی جێگیری سەرۆکی پارلەمانی تورکیا له ‌نێو ساڵۆنی پەرلەماندا ده‌ست له ‌سه‌ر دڵی خۆی دانا و به‌ ده‌نگی به‌رز وتی: "كوردستان له‌ نێو دڵم دایه"