IMG 20180929 203832 472

 
لاوان میدیا : لاوێکی کوردی یارسانی لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی هەمەدان گیانی لەدەست دا .
 
 
 
ڕۆژی سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو ۳ی ڕەزبەر ۲۷۱٨ کوردی بەرامبەر بە ۲٥ی سێپتامبر ۲۰۱٨ لاوێکی کوردی یارسانی خەڵکی پارێزگای هەمەدان لە ژێر ئەشکەنجەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
 
 
 
بە پێی ئەو هەواڵەی ئاژانسەکانی مافی مرۆڤ کە بڵاویان کردووەتەوە ئەو لاوە کوردە یارسانییە بەناوی "ڕامین حوسەینی" ناسراو بە ڕامین موشەعشەعی خەڵکی گوندی "قوڵقەی" سەر بە شاری توێسرکانی پارێزگای هەمەدان لە بنەماڵەیەکی بەناوبانگی ئایینی یارسانە
 
 
 
ناوبراو لە ڕەشەممەی ۲۷۱۷ی کوردی بەرامبەر بە فوریەی ۲۰۱٨ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی توێسرکان بە تۆمەتی پروپاگەندەی ئایینی دەستبەسەرکراوە پاشان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی هەمەدان ڕاگوێزراوە 
 
 
 
دوای ٨ مانگ لە دەستبەسەرکرانی سەرئەنجام بە هۆی ئەشکەنجەدانییەوە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی هەمەدانەوە ڕۆژی سێشەممە گیانی لە دەست دا.
 
 
 
جێی ئاماژەیە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری هەمەدان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ڕامین کردووە بۆ ئەوەی ئەم هەواڵە بە میدیاکان ڕانەگەیەنن.