unpo

لاوان میدیا: لە فەرانسا ٢٨ەمین کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی ڕێکخراوی UNPO بەڕێوە چوو
 
 
 
بە پێی ئەو هەواڵەی کە کوردستان میدیا بڵاوی کردووەتەوە
ڕۆژی ۲۲ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی لە وڵاتی فەڕانسە
۲٨ەمین کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی ڕێکخراوی گەلانی بێ نوێنەر UNPO بەڕێوە چوو
 
 
 
لەو کۆبوونەوەیە دا نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران "عەلی عەبدیلزادە" بەشداری تێدا کردووە
 
 
 
لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکە دا تاوتوێی پرسە ناوخۆیەکانی ڕێکخراوەکە کراو لەلایەن سکرتاریەتی ڕێکخراوەکە پلان و کاری شەش مانگی داهاتوویان باس کرا، پاشان ڕاپۆرتی ماڵی لەلایەن بەرپرسی بەشی ماڵی UNPO پێشکەش کرا
 
 
 
 
لە بەشی کۆتای کۆبوونەوەکە نوێنەری حیزبی دێموکرات باسی لە تاوانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە کە لەماوەی ڕابردوو دا ئەنجامی داوە لەوانە لە سێدارەدانی سێ چەلاکی سیاسی کورد و موشەکباران کردنی بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە و بریندار بوونی ژمارەیک ژن و منداڵ و شەهید بوونی پۆلێک تێکۆشەری ئەو حیزبە لەو ڕووداوە تیرۆریستییە
 
 
 
جێی ئاماژەیە دوای مووشەکبارانەکەی ۱۷ی خەرمانان ڕێکخراوی گەلانی بێ نوێنەر UNPO لە بەیاننامەیەکی ڕەسمی دا بەتوندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ڕێژمی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کردووە.