561207 4806e03232611b7251cba9672224e012

 
 
لاوان میدیا: پاش مانگرتنی گشتی ڕۆژهەڵات چەندین هاوەڵاتی کورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەسبەسەرکراون.
بە پێی هەواڵی بڵاوکراوە لە ئاژانسی هەوڵدەریی"کوردپا" دوو هاووڵاتی بەناوەکانی "خەبات و ڕەشاد زەندی" کوڕی خالید، بە تۆمەتی پشتیوانی لە مانگرتنی گشتی ڕۆژهەڵات دەستبەسەرکراون.
لەهەمان ڕاستا دا هاووڵاتییەک بەناوی "موسلیم سەعیدپوور" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە و لێپرسینەوەی لێکراوە.
هەروەها ئیدارەی ئیتلاعات لە ڕێگای تەلەفۆنەوە هەڕەشەی لە "ئەیووب جەوانپوور" چالاکی مەدەنی شاری سەقز کردووە.
ئاژانسی کوردپا باسی لەوەش کردووە کە لە شاری ڕەوانسەر دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "عادل و ئیدریس مورادی" بانگهێشتی ئیتلاعات و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
لەو پێوەندیە دا ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دوو کەسی بەناوەکانی "پەرویز فەقیهی و سمکۆ سدقی" بە تۆمەتی "پشتیوانی لە مانگرتنی ڕۆژهەڵات" دەسبەسەر کردووە.
جێی ئاماژەیە پاش مانگرتنە سەرتاسەریەکی ڕۆژهەڵات کە سەرجەم شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی گرتەوە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەرکوت کردنی خەڵکی کوردستان دەستی داوەتە دەسبەسەرکردنی چالاکانی 
بە پێی هەواڵی بڵاوکراوە لە ئاژانسی هەوڵدەریی"کوردپا" دوو هاووڵاتی بەناوەکانی "خەبات و ڕەشاد زەندی" کوڕی خالید، بە تۆمەتی پشتیوانی لە مانگرتنی گشتی ڕۆژهەڵات دەستبەسەرکراون.
لەهەمان ڕاستا دا هاووڵاتییەک بەناوی "موسلیم سەعیدپوور" بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە و لێپرسینەوەی لێکراوە.
هەروەها ئیدارەی ئیتلاعات لە ڕێگای تەلەفۆنەوە هەڕەشەی لە "ئەیووب جەوانپوور" چالاکی مەدەنی شاری سەقز کردووە.
ئاژانسی کوردپا باسی لەوەش کردووە کە لە شاری ڕەوانسەر دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "عادل و ئیدریس مورادی" بانگهێشتی ئیتلاعات و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
لەو پێوەندیە دا ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان دوو کەسی بەناوەکانی "پەرویز فەقیهی و سمکۆ سدقی" بە تۆمەتی "پشتیوانی لە مانگرتنی ڕۆژهەڵات" دەسبەسەر کردووە.
جێی ئاماژەیە پاش مانگرتنە سەرتاسەریەکی ڕۆژهەڵات کە سەرجەم شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی گرتەوە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەرکوت کردنی خەڵکی کوردستان دەستی داوەتە دەسبەسەرکردنی چالاکانی  مەدەنی و هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.