33498910 1107231372749327 2882945884897673216 n

بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سمیناری هاوئاهەنگی هێزە سیاسیەکان و ڕۆڵی کوردستان لە لایەن ناوەندی پشتگیری لە خەباتی گەلان لە ئێران لە شاری هامبورگ

 

               

ڕۆژی هەینی 25.05.2018 سمینارێک لە لایەن ناوەندی پشتگیری لە خەباتی گەلان ئێران لە (هامبورگ)  لە ژێر ناوی هاوئاهەنگی هێزە سیاسیەکان  و ڕۆڵی کوردستان  بۆ بەڕێز کاک  شەهریار نەقشبەندی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان ڕێکخرا کە یەکیەتی لاوانی  دێموکڕاتی کوردستانی ئێران چالاکانە بەشدار بوو.

سەرەتا بەڕێز کاک شەهریاری نەقشبەندی باسێکی بڵاوی لەسەر ئاژاوەگێڕی کۆماری ئیسلامی و ناسەقامگیر کردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و دەستێوەدانی لە کاروباری حکومی وڵاتانی ناوچەکە و بە تایبەتی سوریە و ئێراق و یەمەن و دابین کردنی چەک و تەقەمەنی بۆ هێزە  تیرۆریستەکانی  ڕۆژھەڵاتی ناوەراست کە لەژیر فەرمانی سپای پاسداران  کار دەکەن وەکو تاڵیبان حیزبوڵلا و .......و هەروەها کاول کردنی ئێران و سیاسەتە دژە مرۆڤیانەی کۆماری ئیسلامی بە نیسبەت خەڵکی ئێران و بە تایبەتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش کرد.

33577275 1107222202750244 6293119286214918144 n

لە بەشێکی دیکەی سمینارەکە بەشداربوان  پرسیارەکانی خۆیان لەسەر سیاسەتەکانی حیزبی دێموکرات  بۆ دواڕۆژی  ئێران و هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی دیکەی ئۆپۆزسیونی ئێرانی ئاڕاستەی بەڕێز نەقشبەندیان کرد و بەڕێز نەقشبەندی بە شی کردنەوەی ڕۆڵی هاوئاهەنگی و هاوکاری هێزەکانی ئۆپۆزسیونی دژ بە ڕژێم و سیاسەتەکانی حدکا  وڵامی پرسیارەکانی دایەوە. لە کۆتایی دا بەشداربووان بە باسکردنی ڕا و بۆچونی خۆیان لەسەر هاودەنگی و هاوکاری خەڵکی ئێران و ڕۆڵی ئۆپۆزسیون بۆ سەرنگونی ڕژێم کۆتاییان بە سمینارەکە هێنا.