22532291 1652639748093012 971576955 o

دوانیوەرۆی هەینی ۲۱/۷/۱۳۹٦ی هەتاوی کۆبوونەوەیەک بۆ کۆمیتەی لاوانی سلیێمانی پێک هات. سەرەتای کۆبوونەوەکە بە خوێننەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و ڕاگرتنی چەند ساتیک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

 

پاشان لەلایەن ئازاد شافعی بەرپرسی کۆمیتەی سلێمانی لاوان کۆبوونەوەکە کرایەوەو داوا لە بەڕێز تاهیر مەحموودی بەرپرسی پیوەندییەکانی حیزب کرا کە سەبارەت بە رۆلی لاوان و بارودۆخی حیزب و وەزعی ناوچە قسە بۆ بەشداران کرا. دواتر بەڕێز مەحموودی، لێکدانەوەو باسێکی سیاسیی لەسەر ڕۆلی لاوان لە کۆمەڵگای ئیران و دەورو نەخشیان لە جوولانەوەی رزگاریخوازی کورد لە کۆماری کوردستانەوە و هەروەها بوونیا ن لە ریزەکانی پیشمەرگەو ئەو داهاتووە گەشەی کە چاوەروانیانە بە خۆپێ گەیاندن و خۆپەروەردە کردن و گێرانی دەوری لاوان لە داهاتوویەکی گەش کە لە پێشمانە. لەو بارەوە بەرێز مەحموودی ووتی:دەبی دوکتور قاسملوو بکەینە سەر مەشقی ژیانمان و لە ئەزموون و دەرسەکانی کەڵک وەربگرین. دواتر لەسەر راسان و ڕۆلی لاوان و هەروەها بریاری دروستی حیزب بۆ گرێ دانی خەباتی شارو شاخ و دۆخی کورد لە هەر کام لە بەشەکانی کوردستان و تائسیراتی لەسەر پارچەکانی تری کوردستان کرد. پیویست بە ئاماژەیە دوای یەک سەعات کۆبوونەوەکە بە پرسیارو وڵام کۆتایی پێ هات