meriwan 7.95 xopishandan 3هاووڵاتییانی شاری مەریوان دوای خۆپیشاندانی ڕۆژی سێشەممە لە هەمبەر مەترسیی تانکەرەکانی سووتەمەنی بۆ سەر گیان و ژیان هاووڵاتییانی ئەو شارە، دیسان خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد. 

 



بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٤ی ڕەزبەری ١٣٩٥٤ی هەتاوی، هاووڵاتییانی شاری مەریوان ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و لە هەمبەر کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە مەترسیی تانکەرەکانی سووتەمەنی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییان، خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

 

دووهەمین کۆبوونەوەی گشتگیری ناڕەزایەتی بە دۆخی ڕێگاوبانی نێوان مەریوان-سنە و کوشتار و نخوستان بوونی هاووڵاتیان بە هۆی دۆخی نالەبار و ناستانداربوونی ڕێگا و بانەکە و هاتووچووی لەڕادەبەدەری تانکەرەکانی نەوت لە هەرمێمی کوردستان بۆ ئێران، بەڕێوە چوو.meriwan 7.95 xopishandan 4

 

ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە لەسەر داوای کەمپەینی خۆڕسکی “نا بۆ تانکەری مەرگ” و دوای ئەوەی کە بە هۆی تانکەرێکی نەوتەوە، ٤ کەس گیانیان لە دەست دا و 10 ترۆمبیلی هاونیشتمانیانن خۆیان لێک دا و ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچووی لێکەوتەوە، هاتە ئاراوە.


خەڵکی شاری مەریوان دژی تانکەرەکانی هەڵگری سووتەمەنی کە لە ڕێگاوبانەکانی ئەو شارەدا هاتووچۆ دەکەن و ژیانی هاووڵاتیانیان خستووەتە مەترسیەوە بۆ جاری دووهەم خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد. 



هەروەها هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو بارەیەوە گوتی کە خەڵکی شاری مەریوان لە فەلەکەی بێسارانی دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و ڕێژیمیش لە شاری سنەوە هێزی نیزامیی بۆ میلیتاریزەکردنی شاری مەریوان هێناوەتە ئەو شارە.



هاووڵاتییانی شاری مەریوان سەبارەت بە کەمتەرخەمیی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران نیسبەت بە ڕووداوە دڵتەزێنەکانی کە بە هۆی تانکەرەکانی سووتەمەنیەوە ڕوو دەدات ئەو خۆپیشاندانەیان بەڕێوە برد.



  meriwan 7.95 xopishandan 2 هەروەها کەمپەینێک لەژێر ناوی "نا بۆ تانکەری مەرگ" لە لایەن چالاکانی کورد پێکهاتووە کە داواکارن کێشەی هاتووچۆی تانکەرەکانی سووتەمەنی کە ژیانی خەڵکی خستووەتە مەترسییەوە، چارەسەر بکرێت.



ئەو خۆپیشاندانەی خەڵکی شاری مەریوان لەمەڕ ئەوە بەڕێوە دەچێت کە کاتژمێر ١٠ی شەوی سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەر لە جاددەی "نگڵ" لە نێوان سنە – مەریوان تانکەرێکی هەڵگری سوتەمەنی وەرگەڕا و بەو هۆیەوە ٦ ماشینی دیکەی تووشی ڕوداو کرد.

جێگەی ئاماژەیە هەلومەرجی ئیستای شاری مەریوان حکومەت نیزامییە و خۆپیشاندانی چالاکوانانی مەریوانیش بەردەوامە

meriwan 7.95 xopishandan 11