هەواڵی گشتی

 
 
لاوان میدیا: هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ڤێنیز"ی ئیتالیا کە لە شاری سڵێمانی بەڕێوە چوو توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو وەربگرێت.
 
بەپێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوە، هونەرمەندی کورد "نەوید محەممەدزادە" ئەکتەری سینەما، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ڤێنیز"ی ئیتالیا کە لە شاری سڵێمانی بەڕێوە چوو، توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو وەربگرێت.
 
ئەو هونەرمەندە کورد خەڵاتی "شێری زێوی" سەبارەت بە باشترین ئەکتەری پیاو بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
 
ئەو فێستڤاڵە ٧٤مین، خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیز بوو کە لە شاری سلێمانیی لە کوردستانی باشوور بەڕێوە چوو.
 
نەوید محەممەدزادە دوای وەگرتنی ئەو خەڵاتە باسی لەوە کرد کە مایەی شانازیی منە وەکوو کوردێک لە نێوان هاوزمانەکانم توانیم خەڵاتی ئەو فێستیڤاڵە بەدەست بێنم.
 
ئەو هونەرمەندەی خەڵکی پارێزگای ئیلام سەر بە کوردستانی ڕۆژهەڵاتە کە کاری سینەما دەکات.

photo 2018 10 01 12 32 55

 
 
لاوان میدیا : لاوێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە لایەن دەزگای هەڵسەنگاندنی ئێرانەوە لە خوێندن بێ بەشکرا.
 
 
لاوێکی کورد بەناوی " مەسعود کەریمی" خەڵکی شاری جوانڕۆی سەر بە شاری کرماشان، دەزگای هەڵسەنگاندی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەهانەی تەواو نەبوونی کەیسی خوێندنی لە خوێندن بێ بەشکرا.
 
 
بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەو خوێندکارە کوردە یەکێک بووە لە خوێندکارە ئەستێرەیەکانی بەشی زانستی سیاسی، پاش تەواو کردنی تاقیکردنەوەی کنکور بەسەرکەوتووی، دەزگای هەڵسەنگاندی ڕێژیمی ئێران بە بەهانەی تەواو نەکردنی کەیسی ئەو خوێندکارە کوردە لە خوێندن بێ بەشی کردووە.
 
 
هەروەها ئاژانسەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە ئەو خوێندکارە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات شاری کرماشان بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکراوە و تۆمەتی ئەنجام دانی چالاکی سیاسی خراوەتە پاڵی و لە بەردەوام بوون لە خوێندن بێ بەریکراوە.
 

IMG 20180929 203832 472

 
لاوان میدیا : لاوێکی کوردی یارسانی لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی هەمەدان گیانی لەدەست دا .
 
 
 
ڕۆژی سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو ۳ی ڕەزبەر ۲۷۱٨ کوردی بەرامبەر بە ۲٥ی سێپتامبر ۲۰۱٨ لاوێکی کوردی یارسانی خەڵکی پارێزگای هەمەدان لە ژێر ئەشکەنجەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
 
 
 
بە پێی ئەو هەواڵەی ئاژانسەکانی مافی مرۆڤ کە بڵاویان کردووەتەوە ئەو لاوە کوردە یارسانییە بەناوی "ڕامین حوسەینی" ناسراو بە ڕامین موشەعشەعی خەڵکی گوندی "قوڵقەی" سەر بە شاری توێسرکانی پارێزگای هەمەدان لە بنەماڵەیەکی بەناوبانگی ئایینی یارسانە
 
 
 
ناوبراو لە ڕەشەممەی ۲۷۱۷ی کوردی بەرامبەر بە فوریەی ۲۰۱٨ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی توێسرکان بە تۆمەتی پروپاگەندەی ئایینی دەستبەسەرکراوە پاشان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی هەمەدان ڕاگوێزراوە 
 
 
 
دوای ٨ مانگ لە دەستبەسەرکرانی سەرئەنجام بە هۆی ئەشکەنجەدانییەوە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی هەمەدانەوە ڕۆژی سێشەممە گیانی لە دەست دا.
 
 
 
جێی ئاماژەیە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری هەمەدان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ڕامین کردووە بۆ ئەوەی ئەم هەواڵە بە میدیاکان ڕانەگەیەنن.

23348

پارێزگای کرماشان، پلەی یەکەمی زۆرترین نرخی هەڵاوسانیشی بەدەست هێنا.

33498910 1107231372749327 2882945884897673216 n

بەشداری شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سمیناری هاوئاهەنگی هێزە سیاسیەکان و ڕۆڵی کوردستان لە لایەن ناوەندی پشتگیری لە خەباتی گەلان لە ئێران لە شاری هامبورگ