59718004 2452507448094377 288443294860443648 n

 

٥٤ ساڵ پێش ئێستا، شاعیری کورد، "محەممەد کابۆلی"، ناسراو بە "مامۆستا قانع" کۆچی دوایی کرد، مامۆستا قانع، شاعیرێژکی بەناوبانگی کورد بوو، کە بەھۆی هۆنراوەکانیەوە بە "شاعیری چەوساوەکانی کوردستان" ناوبانگی دەرچووە.

 

هۆنراوەکانی مامۆستا قانع ھەوێنی بیرێکی پێشکەوتوو خوازانەیە. شاعیر لەو باوەڕەدا بووە کە لە وڵاتێکی فرە نەتەوەدا دەبێت کە ھەموو نەتەوەکانی نێو چوارچێوەی ئەو وڵاتە وەک یەک بژین و لە ڕووی یاسای کۆمەڵایەتییەوە یەکسان بن و وەکوو یەک سەربەستیی سیاسییان پێ بدرێت.

 

ناوبراو، ھەمیشە لە ھەڵویستی سیاسییانەی نەتەوە سەرەکەییەکانی ئەو جۆرە وڵاتانەدا سڵەمیوەتەوە و لە هۆنراوەکانیدا ئەمەی بە گوندنشینەکان گەیاندووە و پەرەی بە بیری نیشتمانپەروەری داوە.

 

مامۆستا قانێع، ساڵی ١٢٧٧ی هەتاوی، لە گوندی "ڕیشێنـ"ـی مەریوان لە دایک بووە و ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی، بەهۆی نەخۆشیی تەنگەنەفەسییەوە لە گوندی "لەنگەدێـ"ـی ناوچەی شلێر کۆچی دوایی کردووە.