photo 2019 03 12 15 41 35

 

 
لاوان میدیا: کتێبی ژیان و بیرەوەریەکانی " فەیزوڵڵا ڕۆحانی" ناسراو بە مام فەیزە چاپ و بڵاو کرایەوە.
 
 
ئەم کتێبە باسی بیرەوەریەکانی مام فەیزە و ئەو قارەمانی لە خۆبردووی ئەو پێشمەرگانە دەکات، کە لەگەڵ مام فەیزەدا خەباتیان کردووە و شەهید بوون
 
"فەیزوڵڵا ڕۆحانی" ناسراو بە "مام فەیزە کاشتەری" ساڵی ١٣٣٠ی هەتاوی لە گوندی کاشتەر سەر بە ناوچەی بێڵەواری کامیاران لەدایکبووە. مام فەیزه لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاویدا تێكەڵ بە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەبێت و هەتا ئێستاش لە ڕیزەکانی حیزبدا ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی بەڕێوە دەبات.