photo 2018 06 15 16 05 33

کورتەفیلمی #ئاندرۆیدی_کارەسات لە نووسینی: "سەباح مەلا عەبدوڵا" و دەرهێنانی: "خاڵۆ کوردین" بەرهەم دێت.

 

یەکەمین گرتەی ئەم فیلمە، ڕۆژی پێنج‌شەمە 2018.06.14 تۆمار کرا و پێشبینی ئەکرێت لە ماوەی حەوتوویەکدا کاری وێنەهەڵگرتنی دیمەنەکانی تەواو ببێت.

تەوەری فیلمەکە کێشەی کۆمەڵایەتییە و بەسەرهاتی لێکترازانی بنەماڵەیەکە کە بەهۆی بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری موبایل و تەرخانکردنی وەختێکی زۆری دایک و باوک بۆ سوسیال میدیا و نەپرسین لە مناڵەکانیان؛ تووشی کارەساتێک ئەبن و...

هونەرمەند "خاڵۆ کوردین" لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستاندا کاری نواندنی شانۆی کردووە و لە بواری سینەماشدا خاوەنی ئەزموونە و چەندین سناریۆی فیلمی سینەمایی نووسیوە و وەکوو ئەکتەر لە چەند کورتەفیلمێکدا بەشدار بووە. لەوانە:

photo 2018 06 15 16 00 15

- کورتە فیلمی هەرێمی "ماسییە ئاڵتونیەکان" ساڵی 2007 سلێمانی.
- کورتە فیلمی "پەپوولەی عەشق" ساڵی 2007 سلێمانی.
- کورتە فیلمی "ئەو ڕۆژەی چاویلکەکەم شکا" ساڵی 2012 سلێمانی.
- کورتە فیلمی"ڕێگای ئازادی" 2012سلێمانی.