Deprecated: Methods with the same name as their class will not be constructors in a future version of PHP; plgContentSmartResizer has a deprecated constructor in /storage/content/40/1004740/lawan.org/public_html/plugins/content/smartresizer/smartresizer.php on line 117 Deprecated: Methods with the same name as their class will not be constructors in a future version of PHP; ismartrescanvasCrop has a deprecated constructor in /storage/content/40/1004740/lawan.org/public_html/plugins/content/smartresizer/smartresizer/smartimagehandler.php on line 22 Deprecated: Methods with the same name as their class will not be constructors in a future version of PHP; ismartresimgRedim has a deprecated constructor in /storage/content/40/1004740/lawan.org/public_html/plugins/content/smartresizer/smartresizer/smartimagehandler.php on line 610

چالاکی کوردستان

photo 2018 12 21 19 34 52

 
لاوان میدیا: کۆمیتەی ڕاسانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئیران، لە شاری سۆران لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، شەوی لەدایکبوونی ڕێبەری هەمیشە زیندووی گەلەکەمان "د.قاسملوو"یان یاد کردەوە.
 
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی سەرماوەز، کۆمیتەی ڕاسانی یەکیەتیی لاوان، لە شاری سۆران، لە ڕێوڕەسمێکدا، میوانداریی بەشێک لە پێشمەرگەکانی شاخ و ئەندامانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
 
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی "ئەی ڕەقیب" دەستی پێ کرد، پاشان وتارێک لە لایەن عەبدولڕەحمان یووسفی، بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتی لاوان لە شاری سۆران لەسەر کەسایەتیی د. قاسملوو پێشکەش کرا. دواتر بەهمەن فەقی زەندەشت، گۆرانییەکی پێشکەش کرد.
 
ڕامین عومەرزادە بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە سۆران، لەسەر شەوی یەڵدا و ڕۆڵی د. قاسملوو، لە بزاڤی نەتەوایەتیدا، وتارێکی پێشکەش کرد.
 
لە بەشێکی  دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا گۆرانییەک لە لایەن "بێهزاد قادریـ"ـیەوە پێشکەش کرا.
 
دواتر سەعید زارعی بەرپرسی مەقەری حیزب لە سۆران چەند وتەیەکی لە سەر کەسایەتیی دوکتور قاسملوو باس کرد و هەروها شێعرێک لە ژێر ناوی "یەڵدا" لەلایەن ئەفشین ئەمیریەوە پێشکەش کرا.
 
دوایین بڕگەی ئەم ڕێوڕەسمە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان بوو.
 
photo 2018 12 21 19 36 21
 
 
photo 2018 12 21 19 36 34
 
 
photo 2018 12 21 19 36 53

 12 14 09.35.10

 
لاوان میدیا: کۆمیتەی "بەمۆ"ی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەندام و لایەنگرانی خۆی بەڕێوە برد.
 
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۲۳ی سەرماوەز ۱۳۹۷ هەتاوی، یەکیەتیی لاوان لە شارۆچکەی زەڕایەن کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەو شارۆچکەیە بەڕێوە برد.
 
سەرەتای کۆبوونەوەکە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد، پاشان لەلایەن هاوڕێ "ساسان یەعقووبی" بەرپرسی کۆمیتەی بەمۆ بەخێرهاتنی سەرجەم بەشداربووانی کرد
 
سەرەتای کۆبوونەوەکە هاوڕێ "فواد خاکی بێگی" بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری سلێمانی باسێکی لەسەر ڕاسانی ڕۆژهەڵات و ڕۆڵی ڕاسان پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە کرد
 
دواتر هاوڕێ "ئیسمایل ڕەحمانی" کادری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باسێکی لەسەر" پڕوپاگەندە و شەڕی ڕەوانی"، پێشکەش کرد.
 
لە کۆتای دا هاوڕێیانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە سەرنج و تێبینی و پێشنیاراتی خۆیان باسکرد و لەلایەن بەڕێوبەرانی کۆبوونەوەکە وەڵام درانەوە، کۆبوونەوەکە بەسەرکەوتووی کۆتای پێهات.
 

PicsArt 12 07 01.10.31

 
لاوان میدیا: ئەندام و لایەنگرانی یەکیەتیی لاوان بۆ ڕێز گرتن لە ڕۆژی پێشمەرگە، چالاکی تەبلیغییان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە برد.
 
ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتی لاوان، بە بۆنەی هاتنی ۲٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبن و تراکت و پوستێری تایبەت بە بۆنەی ئەو ڕۆژە بڵاو دەکەنەوە.
 
ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ جارێکی دیکە لە شاری سنە، پیشتیوایی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگە و کەمپینی "پشتیوانی پێشمەرگە"  دەربڕی و ۲٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان پیرۆز کرد لە هەموو پێشمەرگەکانی کوردستان.
 
هەروەها لاوانی خوێن گەرم و دڵسۆزی شاری " سنە"  ڕایانگەیاند کە ، ئێمە پشتیوانی لە خەباتی ڕاسانی حیزبی دێموکرات دەکەین و بەهەموو هێز و
توانامان لەگەڵ پێشمەرگە دەبین.
 
 
 
PicsArt 12 07 01.11.16
 
 
PicsArt 12 07 01.09.48

PicsArt 12 06 05.15.32

 
لاوان میدیا: کۆمیتەی "کێڵەشین" ی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵمەتێکی بەروو چاندیان بەڕێوە برد
 
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱٤ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ هەتاوی بەرانبەر بە ٥ی دێسامبری ۲۰۱۸ ی زایینی، کۆمیتەی "کێلەشین" کۆبوونەوەیەک بە سەرپەرستی بەرپرسی کۆمیتە هاوڕێ "سیمین مەمحمودتەختی" و ئەندامانی ئەو کۆمیتەیە بەرێوە چوو
 
سەرەتای کۆبوونەوە ساتەک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان وێستان، دوای بەرپرسی کۆمیتە بەرێز " سیمین مەحمۆد تەختی"  سەبارەت بە گرینگی ژینگە پارێزی وەکوو ئەرکێکی نیشتیمانی و بەهایێکی ئەخلاقی بەڕێوە برد
 
هاوڕێ "سیمین" گوتی  ئێمە پشتیوانی لە ژینگە پارێزەرانی کوردستان دەکەین و ژینگە پارێزی نیشانەی وڵاتێکی سالمە.
 
پاشان هەموو ئەندامانی کۆمیتەی "کێلەشین" هەڵمەتێکی بەروو چاندیان لە سەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە برد.
 
 
PicsArt 12 06 05.13.31
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
PicsArt 12 06 05.12.56
 
 
 
PicsArt 12 06 05.14.48

١٢٣٤٥٦

 
 
 
لاوان میدیا: شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی لاوانی دێموکراتی کوردستان ناوەندی باڵای سۆران هەر لەو شارە دا کرد.
 
سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۱۱ی سەرماوەزی ۱۳۹۷ی هەتاوی بەرانبەر بە ۲ی دێسامبری ۲۰۱۸ی زایینی، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بەشداری لێژنەیەکی کۆمیتەی "ڕاسان" ی شاری سۆران، سەردانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان ناوەندی باڵای سۆران لەو شارە کرد، لەلایەن شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان ناوەندی باڵای سۆران بە سەرپەرەشتی بەرێز
"زارا چەتۆ" بەرپرسی ئەو ناوەندە، پێشوازییان لێکرا.
 
لە سەرەتای سەردانەکەدا وێڕای بەخێرهاتن لە لایەن بەرێز "زارا چەتۆ" بەرپرسی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان ناوەندی باڵای سۆران کرا و خۆشحالی خۆیان لەو دیدارە دەربری.
 
پاشان هاوڕێ "دڵنیا لوتفی" ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەند وتەیێکی پێشکەش کرد و شیکاری لە سەر مێژووی ڕێکخراو کرد و هەر وا باس لە توانای لاوان بۆ وەگەڕ خستنی زیاتری شۆڕش و بەشداری چالاکانە لە بوارە سیاسییەکاندا کرد و تەرکیزی لە سەر هاوکاری زیاتر و قووڵتر کردەوە بۆ چالاکی بەربڵاو تر
 
دواتر هاوڕێ "عەبدولرەحمان یووسفی" بەرپرسی کۆمیتەی "ڕاسان" ی شاری سۆران، هاوکاری و پشتگیری خۆی دەربری و هەروەها جەختی لە سەر هاوکاری زیاتر لە مەراسم و کۆڕ و کۆبوونەوەکان لە داهاتوو کرد.
 
لە کۆتایی سەردانەکەدا هەر دوو لایەن ئامادەی خۆیان بۆ هاوکاری دەربڕی.