چالاکی کوردستان

Adobe 20181107 195404

لاوان میدیا: شاندێکی لاوانی شیوعی کوردستان ــ باشوور، سەردانی نوێنەرایەتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە شاری سلێمانی کرد. 



ڕۆژی چوارشەممە ۱٦ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ی کوردی بەرانبەر بە ۷ی نۆڤامبری ۲۰۱۸ی زایینی، شاندێکی لاوانی شیوعی کوردستان ـ باشوور، بە سەرپەرەشتی هاوڕێ "هەڵگورد عەلی" سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیا لە شاری سلێمانی کرد و لە لایەن شاندێکی یەکیەتیی لاوانتە بە سەرپەرشتی بەڕێز "سەلام قادری"، بەرپرسی نووسینگەی نوێنەرایەتی یەکیەتیی لاوان لە شاری سلێمانی پێشوازییان لێکرا.



لە سەرەتای سەردانەکەدا وێڕای بەخێر هاتن لە لایەن بەڕێز "سەلام قادری" وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان، باسی پەیوەندی لە مێژینەی دوو لایەن کرد و وتی؛ "یەکیەتیی لاوانی دێموکرات و لاوانی شیوعی پەیوەندییەکی لە مێژینەمان و هاوکاری و چالاکی هاوبەشمان هەبووە، ئێمە وەکوو یەکیەتیی لاوان لە سەر پەیوەندی و هاوکاری دوو لایەن پێداگرین، هەروەها لە درێژەی باسەکەیدا ئاماژە بە کۆنگرەی نۆهەمی یەکیەتیی لاوان و ئاڵۆڕەکانی کۆنگرەی نۆهەم کرد.



پاشان لە لایەن هاوڕێ "هەڵگورد عەلی" باسێکی لە سەر چالاکییەکانی پێشتووتری هەردوو ڕێکخراو کرد و جارێکی تر پاڵپشتی و ئامادەگی خۆیان بۆ چالاکی هاوبەش دەربڕی و وتی: "ئێمە حازرین بۆ هەر هاوکاریی و کارێکی هابەش لەگەڵ یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکی کردن لەگەڵ یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران شانازییەکی گەورەیە بۆ ئێمە".



لە دانیشتنەکەدا باسێک لە ڕاسان و ڕۆڵ و پێگەی لاوان لە ڕاساندا کرا و کۆتاییشدا هەردوو لا جەختیان لە سەر بەردەوامی پەیوەندییەکانی دوو لایەن کردەوە.

IMG 20181105 180054 429

 
 
لاوان میدیا: شاندێکی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی ڕۆژئاوای کوردستان، سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ نێونەری حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوە. 
 
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۱٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی کوردی بەرانبەر ٥ی نۆڤامبری ۲۰۱۸ی زایینی، شاندێکی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی رۆژئاوای کوردستان کە پێکهاتوو لە رێکخراوەکانی کورد، ئەرمەن، سریان و عەرەب بە سەرپەرستی بەڕێز "هەڤاڵ ڕامی"، سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ نوێنەری حیزبی دێموکرات و نێونەری یەکیەتیی لاوان لەو شارە کۆبوونەوە.
 
لەم دیدارە دا لەلایەن نوێنەرایەتی حیزب دێموکرات و یەکیەتیی لاوانەوە کە بە سەرپەرستی بەڕێز "فواد خاکی بەیگی" نوێنەری حیزبی دێموکرات و بەڕێز "سەلام قادری" نوێنەری یەکیەتیی لاوان لە سلێمانی پێشوازیان لێکرا.
 
لەم دانیشتنە دۆستانەیەدا ڕەوشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان و پرسی کورد لە ناوچەکە تاوتوێ کران و سەبارەت بە کۆمەڵێک کاری هاوبەش ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.
 
شاندی میوان بەگرینگی و بایەخەوە ڕوانییانە خەباتی حیزبی دێموکرات و چالاکییەکانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە خەباتی نوێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر ناوی "ڕاسانی رۆژهەڵات" و ئەو خەباتە نوێیەی ڕۆژهەڵاتیان بەرز نرخاند، هەروەها هاودەنگی هەموو لایەکیان لەسەر پرسە نیشتمانیەکان بە پێویستییەکی هەنووکەیی و زەرووری زانی.

Adobe 20181102 214054

 
لاوان میدیا: لە شاری سلێمانی  یەکیەتی لاوان سمینارێکی بۆ کۆمیتەی ئەو شارە بەڕێوە برد
 
 ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۱۱ی خەزەڵوەری ۱۳۹۷ هەتاوی یەکیەتی لاوان لە شاری سلێمانی  سمینارێکی بۆ ئەندام و لاینگانی حیزب دێموکرات و یەکیەتی لاوان لەو شارە بەڕێوە برد
 
سەرەتای سمینارەکە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد
دواتر لە لایەن بەرێز ئازاد شافعی، بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سلێمانی بەخێر هاتنی سەرجەم بەشداربووان کرد.
 
 سیمینارەکە بە دوو پانێل بەڕێوە چوو، پانێلی یەکەم "فوئاد خاکیبێگی" بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری سلێمانی باسەکێکی لەسەر ڕاسانی ڕۆژهەڵات ئەو بارودۆخە ئابووریەی کە ئێستا ئێران تێیدایە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
 
لە پانێلی دووەم دا  "عومەر فەخرەدین فەر" سکرتێری گشتی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران باسەکی لە سەر کاری ڕێکخراوەیی و قۆناغەکانی کاری ڕێکخراوەیی پێشکەشی هاوڕێیانی بەشدار لە سمینارەکە کرد.
 
دواتر  هاورێیان بەشدار لە سمینارەکە سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانی خۆیان باس کرد و لە لایەن هاورێیانەوە وەڵام درا.
Adobe 20181102 215020
هەرواها لە هەمان ڕۆژ دا، سیمینارەکی سیاسی و تەشکیلاتی، بۆ ئەندامانی حیزب لە کەمپی باریکە هاورێ "عومەر فەخرەدین فەر" باسەکی کورت لەسەر گرینگی چالاکتربوونی کۆمیتەکانی یەکیەتی لاوان لە کەمپی باریکە و دەڤەری گەرمیان کرد، و داوای لە بەشداربووان کرد کە له ڕێکخستنەوە و چالاکترکردنی یەکیەتی لاوان لەو ناوچەیەدا هاوکار و یارمەتیدەریان بن.

Adobe 20181003 193325

 
لاوان میدیا: یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سمینارێکی لە بنکەی جەژنیکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ژێر ناوی " گرنگی زمانی دایک و سیاسەتی تواندنەوەی فەرهەنگی لەلایەن ئێرانەوە لە کوردستان بەڕێوە برد.
 
 
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ۱۰ی ڕەزبەری ۲۷۱٨ی کوردی بەرامبەر بە ۲ی ئۆکتۆبری ۲۰۱٨ی کوردی لە بنکەی جەژنیکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سمینارێک، کە لەلایەن یەکیەتیی لاوانەوە ڕێکخرابوو بەڕێوە چوو.
 
 
سەرەتای سمینارەکە بە سروودی نیشتمانی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد، پاشان "هێشوو حزری" بەناوی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەخێرهاتنی سەرجەم میوانان و ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و یەکیەتی لاوانی کرد، لە دواتر دا بانگێشتی "شەریف فەلاح" شاعیر و نووسەر کرا بۆ پێشکەش کردنی باسەکەی.
 
 
لە بەشێکی دیکەی سمینارەکە "شەریف فەلاح" باسێکی لەسەر ئەدەب و ڕێزمانی کوردی و گرنگی زمانی دایکی کرد و باسی لەوەش کرد کە ئەرکی سەرجەم تاکێکی کوردە کە بە زمانی دایکی خۆی قسە بکات چونکە یەکێک لە هۆکارەکانی ناسینەوەی تاکی کوردە لە هەر جێگایەکی جیهاندا.
 
 
لەکۆتای دا میوانان و بەشداربووانی سمینارەکە بە ڕەخنە و پێشنیار و بۆچوونەکانیان سمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد، پاشان سپاسی میوان و بەشداربووانی سمینارەکە کراو سمینارەکە بە سەرکەوتووی کۆتای پێهات.

Akounawa 21.9

 
 
لاوان میدیا: لە دڕێژەی کار و چالاکییەکانی ناوەندی ڕێکخستنی گشتی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات
 کوردستانی ئێران، کۆنفرانسی کۆمیتەی "هەتاو" لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو.
 
 
ڕۆژی هەینی ۳۰ی خەرمانانی ۲۷۱۸ی کوردی بەرانبەر لەگەڵ ۲۱ی سێپتامبری ۲۰۱۸ی زایینی، کۆنفرانسی کۆمیتەی "هەتاو" لە شاری سلێمانی بە بەشداری بەڕێز "فواد خاکی‌بەیگی" نوێنەری حیزبی دێموکرات لە سلێمانی و بەڕێز "پژمان شەریعەتی" جێگری سکرتێری گشتی یەکیەتیی لاوان لە بنکەی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سلێمانی، بەڕێوە چوو.
 
 
سەرەتای کۆنفرانسەکە بە چەند ساتێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد، پاشان بەڕێز "پژمان شەریعەتی" جێگری سکرتێری گشتی یەکیەتیی لاوان باسێکی لە سەر کۆنگرەی نۆهەمی یەکیەتیی لاوان و ئاڵوگۆڕەکانی کۆنگرە و ئەرکەکانی ئەندامانی یەکیەتیی لاوان پێشکەش بە بەشدار بووان کرد.
 
 
لە بڕگەیەکی‌تری کۆنفرانسەکەدا بەڕێز "واحێد ئەحمەدی" جێگر ناوەندی ڕێکخستنی گشتی یەکیەتیی لاوان باسێکی لە سەر چۆنییەتی بەڕێوە چوونی کۆنفرانسەکانی ناوەندی ڕێکخستن پێشکەش بە بەشدار بووان کرد، دواتر بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی کۆمیتەی هەتاو و یەکیەتیی لاوان بەگشتی، بەشدار بووان ڕەخنە و بۆچوون و تێبینییەکانیان خستە بەرباس و وتووێژیان لەسەر کرا.
 
 
لە بڕگەی کۆتایی کۆنفرانسەکەدا، بە شێوەی هەڵبژاردن لەلایەن ئەندامی کۆمیتەی "هەتاو"ـی یەکیەتیی لاوان، بەڕێز "ئازاد شافێعی" بەرپرسی پێشووی ئەو کۆمیتەیە جارێکی‌تر وەکوو بەرپرسی کۆمیتە هەڵبژێردرایەوە و کۆنفرانسەکە کۆتایی پێهات.