چالاکی کوردستان

photo 2019 03 12 00 38 44

 
لاوان میدیا: شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی کۆمەڵەی گەنجان و لاوانی کوردستان و ڕێکخراوی گەشەی لاوانیان لە شاری کۆیە کرد.
 
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۰ی ڕەشەمەی ۲۷۱۹ی کوردی بەرامبەر ۱۳۹۷ی هەتاوی، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی کۆمەڵەی گەنجان و لاوانی کوردستان و ڕێکخراوی گەشەی لاوانیان لەشاری کۆیە کرد
 
شاندەکەی یەکیەتیی لاوان کە بە سەرپەرشتی هاوڕێ " عومەر فەخرەدین فەر" لەلایەن هاوڕێ "یونس حەمەڕەئوف" سکرتێری کۆمەڵەی گەنجان و لاوانی کوردستان بەخێرهاتنیان کرا و خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم دیدارە هاوبەشە دەربڕی.
 
هەردوو ڕێکخراو جەختیان لە پەرەپێدانی پێوەندیەکانی نێوانیان و ئەنجامدانی کار هاووبەش لەداهاتوودا کردەوە.
 
 

 

 

photo 2019 03 02 23 05 07

 

 
 
لاوان میدیا: شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی نووسینگەی سەرەکی لاوانی سوسیالیست لە شاری سلێمانیان کرد
 
 
 سەر لەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۱۰ی ڕەشەممە ۱۳۹۷ی هەتاوی، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەشتی هاوڕێ "سەلام قادری"ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری و بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکیەتیی لاوان لە شاری سلێمانی، سەردانی نووسینگەی سەرەکی لاوانی سوسیالیست لەو شارە کرد و لە لایەن شاندێکی ئەو رێکخراوە بە سەرپەرشتی هاوڕێ "سالار عەبدولرحمان"  سکرتێری لاوانی کوردستان حیزبی سوسیالیست، پێشوازییان لێکرا.
 
لە سەرەتای سەردانەکەدا وێڕای بەخێرهاتن لە لایەن هاوڕێ"سالارعەبدولرحمان" بەرپرسی شاندی لاوانی سوسیالیست، خۆشحاڵی خۆیان لەو دیدارە دەربڕی و ئامادەیی خۆیان بۆ کاری هاوبەشی دوو لایەن ڕاگەیاند
 
پاشان هاوڕێ "سەلام قادری" باسێکی لە سەرکاری ڕێکخراوەی و چالاکییەکانی یەکیەتیی لاوان لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت  پرسی لاوان لە ئێستای کوردستان و ئەنجام دانی چەند پڕۆژەیەک لە وەرزی نوێی کارکردن باس کرد.
 
لە کۆتایی سەردانەکەدا  هەردوو لایەن جەختیان لە دیدار و چالاکی هاوبەشی هەردوو ڕێکخراو کردەوە.
 
 
 

photo 2019 03 01 14 10 51

 
لاوان میدیا : ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لە چیاکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی ۷۳هەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە سروودی ئەی ڕەقیب و چەند ساتێک بە بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد، پاشان هاوڕێ " سمین مەحموود تەختی " پەیامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی خوێندەوە.
هاوکات لەو ڕۆژەش دا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکیدا ئەندامانی یەکیەتیی لاوان کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد و، چەندین چالاکی جۆراوجۆر لەلایەن ئەندامانی یەکیەتی لاوان ئەنجام درا.

 

 

photo 2019 03 01 14 01 32

 

 
لاوان میدیا: لاوان و قوتابیانی کوردستان ناوەندی باڵای شاری سلێمانی سەردانی بنکەی سەرەکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
 
ڕۆژی هەینی ۳ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ی هەتاوی، شاندێکی لاوان و قوتابیان کوردستان ناوەندی باڵای شاری سلێمانی بەسەرپەرستی هاوڕێ " شڤان کوردستانی" سەردانی بنکەی سەرەکی یەکیەتیی لاوانیان کرد و لەلایەن شاندێکی یەکیەتیی لاوان بەسەرپەرستی هاوڕێ "عومەر فەرخرەدین فەر" سکرتێری یەکیەتیی لاوان پێشوازیان لێکرا.
 
"شڤان کوردستانی" وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو سەردانە، پیرۆزبای خۆیان ئاراستەی یەکیەتیی لاوان بەبۆنەی ۷۳هەمین دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکیەتی لاوان.
پاشان هاوڕێ "عومەر فەخرەدین فەر" سکرتێری یەکیەتیی لاوان، سپاسی سەردانەکەیانی کرد و جەختی لە پێوەندی بەردەوامی هەر دوو لایەن کردەوە و وتی، کە پێویستە ئێمە بتوانین پێوەندییەکانمان لە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دیکەش دا بەهێز تر بکەین و بتوانین پێکەوە کار بکەین.
لەکۆتایی سەردانەکەدا هەر دوو لایەن جەختیان لەسەر بەردەوام بوونی پێوەندییەکانی هەر دوو لایەن کردەوە.

photo 2019 03 01 13 37 24

 

 
لاوان میدیا:شاندێکی یەکیەتیی لاوان بە بەشداری بۆنەی بە فەرمی راگەیاندنی رێکخراوی "ئاشتی گەل"یان کرد
ڕۆژی چوار شەممە ١ ڕەشەمەی ١٣٩٧ هەتاوی شاندێکی یەکیەتیی لاوان بە سەرپەرشتی هاوڕێ "عومەر فەخرەدین فەر" سکرتێری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیە بەشداریان لە بۆنەی بە فەرمی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی" ئاشتی گەل" کرد و، لەم بۆنەیە دا ڕیزلێنان بۆ هاوکاری کردنی ڕێکخراوی ئاشتی گەل بەخشرایە "دوکتور نەبەز" کە لەلایەن "عومەر فەخرەدین فەر" پێشکەشی بەڕێزیان کرا