چالاکی کوردستان

IMG 20191222 115411 227

یەکیەتیی لاوان یادی لەدایکبوونی دوکتۆر قاسملووی بەرزڕاگرت.

یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەورەی نەتەوەکەمان "دوکتۆر قاسملووی"ی بەرزڕاگرت.
لاوان میدیا: ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٩ سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی، یەکیەتیی لاوان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی لەدایکبوونی "دوکتۆر قاسملوو" واتە "شەوی یەلدا" مەراسمێکی پێکهێنا.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سرودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" دەستیپێکرد، پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان ڕاگەیەندرا.
دواتر پەیامی یەکیەتیی لاوان بە بۆنەی "شەوی یەلدا"، لەلایەن "سامان سەیدئەحمەدی" ڕاوێژکاری دەستەی بەڕێوبەری یەکیەتیی لاوانەوە خوێندرایەوە.
لە بڕگەی دواییدا، مۆمی ٨٩ ساڵەی لەدایکبوونی دوکتوری زانا، لەلایەن "بێریڤان حەیدەری" و "چالاک ئیسماعیلی"، یادگارەکانی شەهیدان "شەهاب حەیدەری" و "جەماڵ ئیسماعلیلیـ"ـیەوە داگیرسێندرا.
پاشان بەڕێز "میرۆ عەلیار" ئەندامی ناوەندی سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چەند وتەیەکی سەبارەت بە کەسایەتی و تایبەتمەندییەکانی "دوکتۆر قاسملوو" پێشکەشکرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا " بێریڤان عەزیمی " گۆرانییەکی پێشکەشکرد، دواتر خەڵاتی ڕێزلێنانی یەکیەتیی لاوان لە لایەن بەڕێز " عومەر فەخرەدینفەڕ" سکرتێری گشتی یەکیەتیی لاوانەوە بەسەر بەشێک لەو کەسانەدا دابەشکرا کە لە بوارە جیاوازەکانی ئەمنییەت،ڕێکخستن،هونەرییەوە یارمەتیدەری یەکیەتیی لاوان بوون.
دواتر چەند تابلۆیەکی ڕەنگین لە هەڵپەڕکێی کوردی لەلایەن گروپی هەڵپەڕکێی "لاوانی خۆرهەڵات" پێشکەش بە ئامادەبووان کرا و پاشان پەخشانێک لەلایەن " شەماڵ تەرغیبی" بەبۆنەی "شەوی یەلدا"وە خوێندرایەوە دواتر گۆرانییەک لەلایەن "مێهران قۆیتاسی" پێشکەشکرا.     
لەبڕگەیەکی دیکەدا لەوحی ڕێزلێنانی یەکیەتیی لاوان بەسەر بەشێک لەو کەسانەدا دابەشکرا کە لە بوارەکانی هاتووچۆ، ڕاگەیاندن و کاری دیزاین یارمەتیدەری یەکیەتیی لاوان بوون کە لەوحەکان لەلایەن بەڕێز "واحید ئەحمەدی" جێگری سکرتێری یەکیەتیی لاوانەوە دابەشکرا.
پاشان "یەسنا عەسکەری" گۆرانییەکی پێشکەشکرد و ڕێوڕەسمەکە کۆتایی پێهات.

IMG 20191212 102929 535

کۆمیتەی

ئاشتی یەکیەتیی لاوان یادی۱۶ 

سەرماوەزی بەرزڕاگرت.
کۆمیتەی ئاشتی یەکیەتیی لاوان لە کەمپی جێژنەکان، یادی ۱٦ سەرماوەز ڕۆژی کەم ئەندامانی حیزبی بەرزڕاگرت.
لاوان میدیا: ڕۆژی ۱۸سەرماوەزی ۱۳۹۸ی هەتاوی،کۆمیتەی ئاشتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی بەشێک لە کەم ئەندامانی حیزب لە کەمپی جێژنەکان لە لایەن ئەندامانی کۆمیتەی ئاشتی یەکیەتیی لاوانەوە بەسەرکرانەوە و لەوحەی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.

IMG 20191205 084211 618

بەشداری کۆمیتەی هەولێری یەکیەتیی لاوان لە فیستیڤاڵی شیعری ژنانی کوردستان.

شاندێکی کۆمیتەی هەولێری یەکیەتیی لاوانی بەشداری لە فیستڤاڵی ژنانی کوردستاندا کرد کە بۆ ژنانی شاعیر لە هەرچوار پارچەی کوردستان ڕێکخرابوو.
لاوان میدیا: ڕێکەوتی ۱٠ سەرماوەزی ۱۳۹۸ی هەتاوی، شاندێکی کۆمیتەی هەولێری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشداریکرد لە فیستیڤاڵی ژنانی کوردستان کە لەژێر ناونیشانی “ژن، ژیان دەنووسێتەوە" پێکهاتبوو بۆ ژنانی شاعیر لە هەر چوارپارچەی کوردستان.
فیستیڤاڵەکە بە ئامانجی زیاتر گرینگیدان بە ژنانی 
شاعیر و ڕەچەشکێن پێکهاتبوو.
لەکۆتایی فیستڤاڵەکەدا کتێبی شیعری " ژن، ژیان دەنووسێتەوە" کە پێکهاتبوو لە شیعری ژنانی شاعیری هەرچوارپارچە بەسەر ئامادەبووانی فیستیڤاڵەکەدا دابەشکرا.
IMG 20191127 224946 344 
کۆمیتەی هەولێری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران،کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەندامانی خۆی پێکهێنا.
لاوان میدیا: ڕێکەوتی ٥ سەرماوەزی ۱۳۹۸ی هەتاوی، کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەندامانی خۆی پێکهێنا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان دەستیپێکرد، دواتر هاوڕێ " جەلال ڕەوانگەرد" سکرتێری پێشووی یەکیەتیی لاوان باسێکی سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەشکرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا هاوڕێ "شەڕوان هادیزادە" ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری کۆمیتەی هەولێر باسێکی سەبارەت بە ئامانجی دواڕۆژی حیزبی دێموکرات واتە " سوسیالیزمی دێموکراتیک" پێشکەشکرد.
هاوڕێ "شەڕوان هادیزادە" لە باسەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی دواڕۆژی حیزبی دێموکرات خەونێک نییە کە نەتوانرێت بەدیبهێنرێت و تەنها ئاواتی بۆ بخوازین بەڵکوو بە کردەوەی سیاسی دەتوانین کار بۆ بەدیهێنان و جێخستنی لە کۆمەڵگە و وڵاتدا بکەین.