چالاکی کوردستان

photo 2018 12 22 20 04 22

 
لاوان میدیا: یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کەمپی دێگەڵە ڕێوڕەسمێكیان بەبۆنەی یادی لەدایک بوونی د.قاسملوو و شەوی یەڵدا بەڕێوە برد.
 
ڕۆژی هەینی، ٣٠ی سەرماوەز، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕێورەسمێکیان بەبۆنەی  "٨٨"ەمین ساڵیادی لە دایکبوونی ڕێبەری نەمری گەلەکەمان د.قاسملوو و شەوی یەڵدا لە کەمپی دێگەڵەدا بەڕێوە برد.
 
سەرەتای ئەم ڕێوڕەسمە بە سروودی نەتەوایەتی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێك بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.
 
دواتر پەیامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتی لاوان لەلایەن "واحید ئەحمەدی" ئەندامی بەڕێوبەریی یەکیەتی لاوان بەم بۆنەوە خوێندرایەوە.
 
پاشان "زانیار بەهاری" باسێکی لەسەر کەسایەتی د.قاسملوو و کاریگەرییەکانی لەسەر بزاڤی نەتەوەیی کورد پێشکەش کرد.
 
دواتر مۆمی ٨٨ ساڵەی لە دایک بوونی د.قاسملوو لەلایەن دوو پێشمەرگەی دێرین و سەردەمی کۆماری کوردستان بە ناوەکانی "سۆفی مەحموود ئاقایی و مەلا  عەبدووڵا"ەوە هەڵکرا.
 
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەم ڕێوڕەسمەدا دوو سروود  لەلایەن "نیزام سەجادی و محەممەد محەممەدزادە"وە  پێشکەش کرا.
 
بڕگەیەکی تری ئەم ڕێوڕەسمە تەرخان کرابوو بۆ پێدانی لەوحی ڕێزلێنان بە هونەرمەندان "شۆڕش ئاهی، سامان سەیدئەحمەدی و نیزام سەجادی" وەک ڕێزگرتنێک لە ماندووبوونەکانیان.
 
پاشان پەخشانێک لەژێر ناوی "شەوی یەڵدا" لە نووسینی "جەماڵ فەتحی(کۆچەر)" ، لەلایەن "سامڕەند زاگرۆس"ەوە خوێندرایەوە.
 
دواتر "غوڵام فاتحی" سروودێکی بەم‌ بۆنەوە پێشکەش کرد.
 
پاشان "ڕامیار شامورادی" شیعرێکی لە ژێر ناوی "ڕووناکییەک لە نێو شەوەزەنگدا" لە نووسینی "شەریف فەلاح" پێشکەش کرد.
 
بڕگەیەکی دیکەی ئەم ڕێوڕەسمە تەرخان کرابوو بۆ گۆرانی فۆلکلۆر، کە لەلایەن "نیزام سەجادی"ەوە پێشکەش کرا.
 
ئەم ڕێوڕەسمە بە هەڵپەڕکێ، شایی و خۆشی بەشداربووان کۆتایی پێهات.
 
 
بۆ بینینی سەجەم وێنەکان کلیک لێرە بکە
 
 
photo 2018 12 22 20 49 18
 
photo 2018 12 22 20 03 39
 
 
photo 2018 12 22 20 03 55
 
 
photo 2018 12 22 20 03 49
 
 
photo 2018 12 22 20 04 13
 
photo 2018 12 22 20 03 44
 
photo 2018 12 22 20 04 18
 
 
 
 
 

photo 2018 12 22 18 56 45

 
 
لاوان میدیا: کۆمیتەی "کێلەشین"ی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئیران، لە شاخەکانی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، شەوی لەدایکبوونی ڕێبەری هەمیشە زیندووی گەلەکەمان "د.قاسملوو"یان یاد کردەوە.
 
ڕۆژی هەوینی ۳۰ی سەرماوەز، کۆمیتەی "کێلەشین" ی یەکیەتیی لاوان، لە شاخەکانی کوردستان، بە بەشداری ئەندامانی کۆمیتەی "کێلەشین" و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە شاخەکانی کوردستان مەراسمەکی بە بۆنەێ شەوی یەلدا ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەری  هەمیشە زیندووی گەلەکەمان شەهید .د. قاسملوویان یاد کردەوە
 
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی "ئەی ڕەقیب" دەستی پێ کرد، پاشان وتارێک لە لایەن بەرێز "دڵنیا لوتفی" ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی لاوان و ژیانامەی شەهید. د. قاسملوو خوێندراوە و باسەک لە سەر کەسایەتی شەهید.د. قاسملوو کرد.
 
لە بەشێکی  دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا بەرێز "سمین مەحموود تەختی" بەرپرسی کۆمیتە، پەیامیەکی کۆمیتەی "کێلەشین" پێشکەش کرا.
هەر وا بەرێز "ئەوین حەکیم پوور "پەیامەکی سەبارەت بە شەوی یەلدا و شەوی لە دایکبووی ڕێبەری مەزن پێشکەش کرا.
 
لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا سروودەک لە ژێر ناوی قاسملوو لە لایەن کاری سروودی ڕاسانەوە پێشکەشی ئەندامان و پێشمەرگەکان لە ڕێوڕەسمەکەدا کرد.
 
دوایین بڕگەی ئەم ڕێوڕەسمە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان بوو.
 
photo 2018 12 22 18 57 44
 
 
photo 2018 12 22 18 57 14
 
photo 2018 12 22 18 57 19 2
 
photo 2018 12 22 18 57 04
 
 
 
photo 2018 12 22 19 05 25
 

photo 2018 12 21 19 34 52

 
لاوان میدیا: کۆمیتەی ڕاسانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئیران، لە شاری سۆران لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، شەوی لەدایکبوونی ڕێبەری هەمیشە زیندووی گەلەکەمان "د.قاسملوو"یان یاد کردەوە.
 
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی سەرماوەز، کۆمیتەی ڕاسانی یەکیەتیی لاوان، لە شاری سۆران، لە ڕێوڕەسمێکدا، میوانداریی بەشێک لە پێشمەرگەکانی شاخ و ئەندامانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
 
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی "ئەی ڕەقیب" دەستی پێ کرد، پاشان وتارێک لە لایەن عەبدولڕەحمان یووسفی، بەرپرسی کۆمیتەی یەکیەتی لاوان لە شاری سۆران لەسەر کەسایەتیی د. قاسملوو پێشکەش کرا. دواتر بەهمەن فەقی زەندەشت، گۆرانییەکی پێشکەش کرد.
 
ڕامین عومەرزادە بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە سۆران، لەسەر شەوی یەڵدا و ڕۆڵی د. قاسملوو، لە بزاڤی نەتەوایەتیدا، وتارێکی پێشکەش کرد.
 
لە بەشێکی  دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا گۆرانییەک لە لایەن "بێهزاد قادریـ"ـیەوە پێشکەش کرا.
 
دواتر سەعید زارعی بەرپرسی مەقەری حیزب لە سۆران چەند وتەیەکی لە سەر کەسایەتیی دوکتور قاسملوو باس کرد و هەروها شێعرێک لە ژێر ناوی "یەڵدا" لەلایەن ئەفشین ئەمیریەوە پێشکەش کرا.
 
دوایین بڕگەی ئەم ڕێوڕەسمە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان بوو.
 
photo 2018 12 21 19 36 21
 
 
photo 2018 12 21 19 36 34
 
 
photo 2018 12 21 19 36 53

 12 14 09.35.10

 
لاوان میدیا: کۆمیتەی "بەمۆ"ی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەندام و لایەنگرانی خۆی بەڕێوە برد.
 
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۲۳ی سەرماوەز ۱۳۹۷ هەتاوی، یەکیەتیی لاوان لە شارۆچکەی زەڕایەن کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان لەو شارۆچکەیە بەڕێوە برد.
 
سەرەتای کۆبوونەوەکە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد، پاشان لەلایەن هاوڕێ "ساسان یەعقووبی" بەرپرسی کۆمیتەی بەمۆ بەخێرهاتنی سەرجەم بەشداربووانی کرد
 
سەرەتای کۆبوونەوەکە هاوڕێ "فواد خاکی بێگی" بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری سلێمانی باسێکی لەسەر ڕاسانی ڕۆژهەڵات و ڕۆڵی ڕاسان پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە کرد
 
دواتر هاوڕێ "ئیسمایل ڕەحمانی" کادری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باسێکی لەسەر" پڕوپاگەندە و شەڕی ڕەوانی"، پێشکەش کرد.
 
لە کۆتای دا هاوڕێیانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە سەرنج و تێبینی و پێشنیاراتی خۆیان باسکرد و لەلایەن بەڕێوبەرانی کۆبوونەوەکە وەڵام درانەوە، کۆبوونەوەکە بەسەرکەوتووی کۆتای پێهات.
 

PicsArt 12 07 01.10.31

 
لاوان میدیا: ئەندام و لایەنگرانی یەکیەتیی لاوان بۆ ڕێز گرتن لە ڕۆژی پێشمەرگە، چالاکی تەبلیغییان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە برد.
 
ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتی لاوان، بە بۆنەی هاتنی ۲٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبن و تراکت و پوستێری تایبەت بە بۆنەی ئەو ڕۆژە بڵاو دەکەنەوە.
 
ئەندامانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ جارێکی دیکە لە شاری سنە، پیشتیوایی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگە و کەمپینی "پشتیوانی پێشمەرگە"  دەربڕی و ۲٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان پیرۆز کرد لە هەموو پێشمەرگەکانی کوردستان.
 
هەروەها لاوانی خوێن گەرم و دڵسۆزی شاری " سنە"  ڕایانگەیاند کە ، ئێمە پشتیوانی لە خەباتی ڕاسانی حیزبی دێموکرات دەکەین و بەهەموو هێز و
توانامان لەگەڵ پێشمەرگە دەبین.
 
 
 
PicsArt 12 07 01.11.16
 
 
PicsArt 12 07 01.09.48