چالاکی کوردستان

jalal rawangard 5.2.2017 2

دیبەیتی "سیاسەتی نۆێ ئەمریکا و ولاتانی زلهێزی جیهانی بەرانبەر به مافه سیاسیەکانی کورد"  که له رۆژی یەکشەمه ١٧ رێبەندانی ١٣٩٥ له پەیمانگای تەکنیکی هەیبەت سوڵتانی شاری کۆیە  بەڕێوه چوو، وەفدێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران به سەرپەرەستی جەلال رەوانگەرد بانگهێشت و بەشداری دیبەیتەکەیان کرد. 

 

 

hAwditn legel lawani kurdistan 11.95 3لە درێژەی دیدار و هاودیتنەکانی رێکخراوەیی یەکیەتیی لاوان ، رۆژی یەکشەممە ١٠ی رێبەندانی ٢٧١٦ی کوردی شاندێکی یەکیەتیی لاوانی کوردستان (شیوعی) بە سەرپەرەستی بەڕێز ئەمیر خانەقینی سەردانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن بەڕێز سۆران باریکە جێگری لیژنەی سەرپەرەشتیاری کاری ئورگانی یەکیەتیی لاوان پێشوازییان لێکرا .

 didar legel lawani peke 11.95 1  رۆژی هەینی ٨ی رێبەندانی ٢٧١٦ی کوردی شاندێکی لاوانی "کە جە کە" بە سەرپەرستی هەڤاڵ "مانی" سەردانی سکرتاریەتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن شاندێکی یەکیەتیی لاوان بە سەرپەرەستی "جەلال رەوانگەرد" پێشوازیان لێکرا.

sminari agari dewleti kurdi . koye 95.10 3 رۆژی یەكشەمە رێكەوتی ٢٠١٧.١.١٥ وەڤدێكی یەكیەتی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران  بە سەرپەرشتی سۆران باریكە جێگری بەرپرسی لێژنەی سەرپەرەشتیاری کاری ئورگانی یەكیەتی لاوان، بەشداری سیمیناری ئەگەرەكانی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی كرد  كە لە شاری كۆیە لەلایەن رێكخراوی گەشەی لاوانی كوردستان بۆ بەڕێز پ.ی.د هۆشمەند عەلی ساز درابوو.

 

 

 didar legel lawani azadi kurdistan 10.95 2

وەڤدێكی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢٨/١٢/٢٠١٦ی زایینی بە سەرۆكایەتی بەڕێز هێمین عەمید سكرتێری ئەو رێكخراوە سەردانی سكرتاریای یەكیەتی لاوانی دێموكرتی كوردستانی ئێرانی كرد و لە لەلایەن  وەڤدی یەكیەتی لاوان بە سەرپەرشتی   جەلال رەوانگەرد سكرتێری گشتی یەكیەتی لاوان بە گەرمی پێشوازییان لێ كرا.