چالاکی کوردستان

 IMG 20190820 221721 256
 
 
لاوان میدیا: یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەورەیەکی سیاسیی و پەروەردەی بۆ ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە لە ئاستێکی بەرزدا بەڕێوە برد.
 
ڕێکەوتی ۲۹ی پووشپەڕی ۱۳۹٨ی هەتاوی، ناوەندی پەروەردەی یەکیەتیی لاوان دەورەیەکی پەروەردەی بۆ ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە بەڕێوە برد کە ئامانج تێیدا بردنە سەری ئاستی زانیاری و پەروەردەی ئەندامانی یەکیەتیی لاوان و هەروەها زیاتر شارەزابوون لە بوارە گرنگەکانی بەڕێوە بردنی ڕێکخراو بوو.
 
لە ماوەی بەڕێوە چوونی ئەم دەورە پەروەردەییەدا، جەخت لە ئاست و تواناکانی ئەندامانی بەشدار لەو دەورەیە کرایەوە و هەروەها توانرا زیاتر سیاسەتەکانی ڕێکخراو بەگشتی و بەتایبەتی بەرامبەر بارودۆخی ئێستای لاوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کارە قێزەونەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر ئەو توێژە ئاشنا بکەن، هەروەها خوێندنەوی زیاتری سیاسەت و کردەوە دژبەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەرامبەر بە کورد و، ئەو گەمارۆیە توندەی کە خستوویەتیە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
 
ئەم دەورە سیاسی پەروەردەییە لە ڕێکەوتی ۱۰ی گەلاوێژ بە سەرکەوتووانە کۆتایی پێهات.
 
 PicsArt 08 04 02.32.01
 
لاوان میدیا: کۆمیتەی هەرمانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێشانگایەکی وێنەکێشانی بۆ مناڵانی نێو ڕیزەکانی خەبات لە ژێر ناوی "شکۆفابوونی تواناکان" کردەوە
 
 
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۱۲ی گەلاوێژی ۱۳۹٨ی هەتاوی، کۆمیتەی هەرمانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پێشانگایەکی هونەری وێنەکێشانی بۆ منداڵانی کەمپی دێگەڵە، لەژێر ناوی "شکۆفابوونی تواناکان کردەوە.
 
 
ئەم پیشانگایە بە ئامانجی دەرخستنی تواناکانی منداڵان و ئەو هونەر و توانایانەی منداڵان لەو قۆناغە تەمەنییە هەیانە بە کێشانی وێنە و وتنی چەندین هۆنراوە و گۆرانی توانیان پیشانی بدەن، لە ڕێگای وێنەکانیانەوە پەیام و ویستکەکانی خۆیان باس بکەن.
 
 IMG 20190727 140624 608
 
لاوان میدیا: بەشی ڕێکخستنی یەکیەتیی لاوان لە درێژەی کاروچالاکیەکانیدا کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی کۆمیتەی ئاشتی بەڕێوە برد
 
ڕۆژی هەینی ۳ی گەلاوێژی ۱۳۹٨ی هەتاوی، بەشی ڕێکخستنی یەکیەتیی لاوان بە سەرپەرشتی هاوڕێ "واحید ئەحمەدی" جێگری سکرتێری یەکیەتیی لاوان، کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی کۆمیتەی ئاشتی لە کەمپی جەژنیکان بەڕێوە برد.
 
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەشدار بووان ڕەخنەو پێشنیارەکانیان خستە بەر باس و لە لایەن هاوڕێیان وەڵام درانەوە.
 IMG 20190727 140219 972
 
 
لاوان میدیا: بەشی ڕێکخستنی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری هەولێر کۆنفڕانسێکی بۆ کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی ئەو شارە بەڕێوە برد
 
ڕۆژی هەینی ۳ی گەلاوێژی ۱۳۹٨ی هەتاوی بەرامبەر بە ۲٦ی جوڵای ۲۰۱۹، بەشی ڕێکخستنی یەکیەتیی لاوان کۆنفڕانسێکی لە شاری هەولێر بۆ ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لەو شارە بەڕێوە برد
 
سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە چەند ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد، پاشان هاوڕێ "واحید ئەحمەدی" جێگری سکرتێری یەکیەتیی لاوان بەخێرهاتنی سەرجەم ئەندامانی بەشدار لە کۆنفڕانسەکە کرد
 
پاشان هاوڕێ " هاوڕێ حەیدەری" ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری یەکیەتی لاوان، باسێکی لەسەر کاری ڕێکخراوەیی و ئەرکی ئەندامان پێشکەش بە بەشداربووانی کۆنفڕانسەکە کرد.
 
لە دواتردا ئەندامانی بەشداری کۆبوونەوەکە ڕەخنە و سەرنجەکانی خۆیان خستە بەرباس و لەلایەن هاوڕێیانەوە وەڵامدرایەوە
 
پاشان ئەندامانی بەڕێوبەری کۆمیتەی هەولێر بەشێوەی هەڵبژاردن دیاری کران، هاوڕێ" سەعدی مراد پوور" وەکوو بەرپرسی کۆمیتە و هاوڕێیان"  وەیسە ڕەوانان،حەیات عەلیار، شەڕڤان هادیزادە، سیاوەش شکوری، " ئەندامی بەڕێوبەری کۆمیتەی هەولێر هەڵبژێردران.
 
 
 
IMG 20190727 135306 042
لاوان میدیا : شاندێکی یەکیەتیی لاوانی کوردستان"حیزبی شیوعی کوردستان"، سەردانی ڕێکخراوی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە بنکەی سکرتاریەتی ئەو ڕێکخراوە کرد.
 
 
ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ۲۹ی پووشپەڕ ۱۳۹٨ی هەتاوی، بەرامبەر بە ۲۰ی جوڵای ۲۰۱۹ی زایینی، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی کوردستان بە سەرپەرشتی سکرتێری یەکیەتیی لاوانی کوردستان  هاوڕێ "ڕێباز هاشم " سەردانی ڕێکخراوی یەکیەتیی لاوانی  کوردستانی ئێرانیان کرد.
 
 
شاندی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی  کوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی هاوڕێ " عومەر فەخرەدین فەر" سکرتێری یەکیەتیی لاوان بەخێرهاتنیان لێ کرا و، خۆشحاڵی خۆیان لەو دیدارە هاوبەشە دەربڕی، هەروەها هەردوو لایەن هیوایان خواست لە داهاتووشدا پێوەندیەکانیان نێوانیان زیاتر بێت.
 
 
هەروەها لەکۆتاییدا هەر دوولا جەخیتان لە کاری هاوبەش و دوو لایەن لە داهاتوودا کردەوە.