چالاکی کوردستان

IMG 20191212 102929 535

کۆمیتەی

ئاشتی یەکیەتیی لاوان یادی۱۶ 

سەرماوەزی بەرزڕاگرت.
کۆمیتەی ئاشتی یەکیەتیی لاوان لە کەمپی جێژنەکان، یادی ۱٦ سەرماوەز ڕۆژی کەم ئەندامانی حیزبی بەرزڕاگرت.
لاوان میدیا: ڕۆژی ۱۸سەرماوەزی ۱۳۹۸ی هەتاوی،کۆمیتەی ئاشتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی بەشێک لە کەم ئەندامانی حیزب لە کەمپی جێژنەکان لە لایەن ئەندامانی کۆمیتەی ئاشتی یەکیەتیی لاوانەوە بەسەرکرانەوە و لەوحەی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.

IMG 20191205 084211 618

بەشداری کۆمیتەی هەولێری یەکیەتیی لاوان لە فیستیڤاڵی شیعری ژنانی کوردستان.

شاندێکی کۆمیتەی هەولێری یەکیەتیی لاوانی بەشداری لە فیستڤاڵی ژنانی کوردستاندا کرد کە بۆ ژنانی شاعیر لە هەرچوار پارچەی کوردستان ڕێکخرابوو.
لاوان میدیا: ڕێکەوتی ۱٠ سەرماوەزی ۱۳۹۸ی هەتاوی، شاندێکی کۆمیتەی هەولێری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشداریکرد لە فیستیڤاڵی ژنانی کوردستان کە لەژێر ناونیشانی “ژن، ژیان دەنووسێتەوە" پێکهاتبوو بۆ ژنانی شاعیر لە هەر چوارپارچەی کوردستان.
فیستیڤاڵەکە بە ئامانجی زیاتر گرینگیدان بە ژنانی 
شاعیر و ڕەچەشکێن پێکهاتبوو.
لەکۆتایی فیستڤاڵەکەدا کتێبی شیعری " ژن، ژیان دەنووسێتەوە" کە پێکهاتبوو لە شیعری ژنانی شاعیری هەرچوارپارچە بەسەر ئامادەبووانی فیستیڤاڵەکەدا دابەشکرا.
IMG 20191127 224946 344 
کۆمیتەی هەولێری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران،کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەندامانی خۆی پێکهێنا.
لاوان میدیا: ڕێکەوتی ٥ سەرماوەزی ۱۳۹۸ی هەتاوی، کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەندامانی خۆی پێکهێنا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان دەستیپێکرد، دواتر هاوڕێ " جەلال ڕەوانگەرد" سکرتێری پێشووی یەکیەتیی لاوان باسێکی سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەشکرد.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا هاوڕێ "شەڕوان هادیزادە" ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری کۆمیتەی هەولێر باسێکی سەبارەت بە ئامانجی دواڕۆژی حیزبی دێموکرات واتە " سوسیالیزمی دێموکراتیک" پێشکەشکرد.
هاوڕێ "شەڕوان هادیزادە" لە باسەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی دواڕۆژی حیزبی دێموکرات خەونێک نییە کە نەتوانرێت بەدیبهێنرێت و تەنها ئاواتی بۆ بخوازین بەڵکوو بە کردەوەی سیاسی دەتوانین کار بۆ بەدیهێنان و جێخستنی لە کۆمەڵگە و وڵاتدا بکەین.

IMG 20191116 120301 217

کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمیتەی سلێمانییەکیەتیی لاوان بەڕێوەچوو.

 
کۆمیتەی سلێمانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بەڕێوەبرد.
لاوان میدیا: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۲٤ خەزەڵوەری ۱۳۹۸ی هەتاوی، کۆمیتەی "سلێمانی" ی یەکیەتیی لاوان لە شاری سلێمانی کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بە گوێرەی بنەما ڕێکخراوەییەکان و بە بەشداری ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتیی لاوان لە شاری "سلێمانی" بەڕێوەبرد.
سەرەتای کۆنفرانسەکە بە ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی، بۆ ڕێزگرتن لە رۆحی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکردوپاشان هاوری"ئازادشافعی"بەرپرسی کۆمیته وێڕای بەخێرهاتنی ئەندامانی ڕێکخراوەکە بۆ بەشداری کردن لە کۆنفڕانسەکە باسێکی کورتی لە کار و چالاکی یەک ساڵی ڕابردووی لاوان کرد، پاشان بەڕێز "سەلام قادری"ئەندام دەستەی بەڕێوبەری و بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەخێرهاتنی بەشداربووانی کۆنفرانسەکەی کرد و بەرنامەی کاریی کۆنفرانسەکەی بۆ هاورێیانی بەشدار خستەبەرباس و پاشان کار و چالاکییەکانی یەکیەتیی لاوان لە ماوەی یەکساڵدا خرایە بەرباس،وزۆرسپاسی کۆمیتەی پێشووی کرد
 بۆکاروچالاکیەکانیان وهاوکاریەکانیان لە شاری سلێمانی کرد.
  
 لە بڕگەی کۆتایی کۆنفرانسەکەدا وەک ڕەواڵی هەمیشەیی لە کەشێکی ئازاد و دێموکراتدا هەڵبژاردنی بەرپرسی نوێی کۆمیتە بەڕێوەچوو، کە هاورێ"کامەران عەبدوڵاهی" وەک بەرپرسی نوێی کۆمیتەی " سلێمانی " هەڵبژێردرا.

IMG 20191103 122055 173کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمیتەی بێستوونی یەکیەتیی لاوان بەڕێوەچوو.

 کۆمیتەی بێستوونی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بەڕێوەبرد.
 لاوان میدیا: ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۱٠ خەزەڵوەری ۱۳۹۸ی هەتاوی، کۆمیتەی "بێستوون" ی یەکیەتیی لاوان لە کەمپی" باریکە "کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی بە گوێرەی بنەما ڕێکخراوەییەکان و بە بەشداری ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتیی لاوان لە کەمپی "باریکە" بەڕێوەبرد.
 سەرەتای کۆنفرانسەکە بە ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی، بۆ ڕێزگرتن لە رۆحی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد و پاشان بەڕێز "سەلام قادری"ئەندام دەستەی بەڕێوبەری و بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەخێرهاتنی بەشداربووانی کۆنفرانسەکەی کرد و بەرنامەی کاریی کۆنفرانسەکەی بۆ هاورێیانی بەشدار خستەبەرباس و پاشان کار و چالاکییەکانی یەکیەتیی لاوان لە ماوەی یەکساڵدا خرایە بەرباس. لە بڕگەی کۆتایی کۆنفرانسەکەدا وەک ڕەواڵی هەمیشەیی لە کەشێکی ئازاد و دێموکراتدا هەڵبژاردنی بەرپرسی نوێی کۆمیتە بەڕێوەچوو، کە هاورێ"موحەمەد سەحراگەرد" وەک بەرپرسی نوێی کۆمیتەی " بێستوون " هەڵبژێردرا.