چالاکی کوردستان

IMG 20200119 095114 487

کۆبوونەوەی ڕێکخراوەکانی لاوانی 

ڕۆژهەڵات.
ڕێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆبوونەوەیەکیان پێکهێنا.
 لاوان میدیا:ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی،ڕێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە سەرەتا بە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد . 
پاشان لە پانێلی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا هەر ڕێکخراوەیەک هەڵوێست و تێبینی خۆی لە دوای تاوتۆ کردنی بارودۆخی لاوان لە ئێران و کوردستان، ئاڵوگۆڕی ناوچەکە و پرس و تەوەرە گرینگەکانی ڕۆژ و جیهان بەرامبەر بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس ڕاگەیاند و لە دوای ئەوە ڕێکخراوەکان بە نووسینی ڕاگەیاندنێکی هاوبەش و هاوئاهەنگ هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامییان بایکۆت کرد.
پانێلی کۆتایی تەرخان کرا بۆ تاوتۆکردنی پڕەنسیبەکانی لیژنەی هاوئاهەنگی ڕیکخراوەکانی لاوان و پەسەند کردنی خاڵەکان و بڕیاردرا کە لیژنەکە بە بەهێزی بە چەندین کاری هاوبەش و چالاکی بەردەوام کارا بکرێتەوە و ئامادەکاری بۆ بەستنی دووهەمین کۆنفڕانسی لاوانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بکات.

IMG 20200118 121925 009

شاندێکی یەکیەتیی لاوان سەردانی لاوانیPYD (پەیەدە) یان کرد.

شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی نووسینگەی لاوانی "پەیەدە"ی لە شاری سلێمانی کرد.
لاوان میدیا: ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ۲٥ ی بەفرانباری۱۳۹٨ی هەتاوی بەرانبەر بە ۱٥ی ژانویەی ۲۰۲۰ی زایینی، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەشتی هاوڕێ "سەلام قادری" بەرپرسی ناوەندی پێوەندیەکانی یەکیەتیی لاوان، سەردانی نووسینگەی سەرەکی لاوانی PYD( پەیەدە) لە شاری سلێمانی کرد و لەلایەن بەڕێز "میرڤان حەسەن" نوێنەری ئەو ڕێکخراوە لە شاری سلێمانی پێشوازییان لێکرا.
لەمیانەی ئەم دیدارەدا هەردوو لایەن جەختیان لەسەر کاری هاوبەش و بەردەوامی و پەرەدان بە پەیوەندییەکانیان کردەوە.

IMG 20200102 084725 142

IMG 20200102 084729 400

کۆمیتەکانی شاخ کۆنفڕانسی ساڵانەی خۆیان بەڕێوەبرد.

کۆمیتەکانی شاخی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆنفڕانسی ساڵانەی خۆیان بەڕێوەبرد.
لاوان میدیا: ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ڕێکەوتی ٤ و ٥ ی بەفرانباری ۱۳۹۸ی هەتاوی، لە میانەی سەردانی شاندێکی یەکیەتیی لاوان بۆ کۆمیتەکانی شاخی یەکیەتیی لاوان لە هێزەکانی ۱۱٥ و ۱۲۲ ی پێشمەرگەی کوردستان کۆنفڕانسی ساڵانەی ئەم کۆمیتانە بەڕێوەچوو.
شاندی یەکیەتیی لاوان بەسەرپەرەستی بەڕێز "واحید ئەحمەدی" جێگری سکرتێری یەکیەتیی لاوان و بەرپرسی بەشی تەشکیلات بەمەبەستی پێکهێنانی کۆنفڕانسی ساڵانە و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ ئەندامانی یەکیەتیی لاوان ئەم سەردانەیان پێکهێنابوو.
لە بەشی کۆبوونەوەدا کە تایبەت بوو بە باسکردن لەسەر کەسایەتی "دوکتۆر قاسملوو" و " شیکردنەوەی بەرنامە و پێڕەوەی نێوخۆی یەکیەتیی لاوان" 
سەرەتا " زانیار بەهاری" باسێکی لەسەر تایبەتمەندی کەسایەتی و هزری ڕێبەری کاریزماتیکی نەتەوەکەمان " دوکتۆر قاسملوو" پێشکەشکرد.
پاشان بەڕێز " سۆران باریکە" کادری سیاسی و ئەندامی پێشووی ڕێبەری یەکیەتیی لاوان بەرنامە و پێڕەوی یەکیەتیی لاوانی بۆ ئەندامانی لاوان شیکردەوە.
بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکان وەکو ڕەواڵی باو بریتییبوو لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی ئەندامانی نوێی بەڕێوەبەری کۆمیتەکانی لاوان لە هێزەکانی ۱۱٥ و ۱۲۲ ، کە دوابەدوای ڕوونکردنەوەی بنەما تەشکیلاتییەکان لەلایەن بەڕێز " واحید ئەحمەدی" لەکەشێکی ئازاد و دێموکراتیکدا هەڵبژاردن پێکهات و ئەندامانی نوێی بەڕێوەبەری کۆمیتەکان هەڵبژێردران.

IMG 20191228 085800 443

وەفدێکی یەکیەتیی لاوان سەردانی تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان (CNO)ی کرد.

وەفدێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان(CNO)ی کرد.
لاوان میدیا: ڕۆژی دووشەمە ۲ی بەفرانباری ۱۳۹۸ی هەتاوی، وەفدێکی یەکیەتیی لاوان بەسەرەپەرەستی بەڕێز "عومەر فەخرەدینفەڕ" سکرتێری گشتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان (CNO) ی کرد کە لەلایەن بەڕێز 
" سیروان گەردی" سەرپەرشتیارەی تۆڕی هەماهەنگی پێشوازیان لێکرا.
لەم دیدارەدا هەردوو لایەن پێداگریان لەسەر پێکهێنانی هەماهەنگی نێوانیان و دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەو کردەوە.

IMG 20191228 085049 124

شاندێکی یەکیەتیی لاوان سەردانی ڕێکخراوی ئاڤیاری کرد.

شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی ڕێکخراوی " ئاڤیار" بۆ هۆشیاری ژینگەیی کرد.
لاوان میدیا: ڕۆژی ۲ی بەفرانباری ۱۳۹۸ی هەتاوی، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی بەڕێز "عومەر فەخرەدینفەڕ" سکرتێری گشتی یەکیەتیی لاوان سەردانی ڕێکخراوی "ئاڤیار"ی بۆ هۆشیاری ژینگەیی کرد کە لەلایەن سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی ناوبراو بەڕێز " ئاسۆ ئیسماعیل شکاک" پێشوازییان لێکرا.
هەر دوولایەن لە میانەی دیدارەکەیاندا کۆمەڵێک بابەت جۆراوجۆریان تاوتوێکرد و پێداگریان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان و هاوئاهەنگی نێوانیان کردەوە.