IMG 20191019 201606 282

IMG 20191019 201616 845

کۆمیتەی هەرمانی یەکیەتیی لاوانیدێموکراتی کوردستانی ئێران، ئێوارە شێعرێکی لە ژێر ناوی "ئێوارەیەکی پاییزی" بەڕێوەبرد.

 لاوان میدیا: ڕۆژی هەینی ٢٦ ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی، کۆمیتەی هەرمانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئێوارە شێعرێکی بەڕێوەبرد. سەرەتای کۆڕەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کورد و کوردستان دەستیپێکرد و دواتر "ڕامیار شامرادی" یەکێک لە بەشدارانی کۆڕەکە چەند پارچە شێعرێکی خوێندەوە. لە بڕگەی دواتری ئێوارە شێعرەکەدا "ناسح خاکی" بە چەند کورتە شێعرێکی نیشتمانی و دڵداری کۆڕەکەی ڕازاندەوە.
 بڕگەیەکی دیکەی ئێوارەشێعرەکە بە گۆرانییەک لە لایەن پێشمەرگەی هونەرمەند "نیزام سەجادی" ڕازێندرایەوە و دواتر " مورتەزا مورادوەیسی" بە پەخشان و "ژینۆ حاجی ڕەسووڵی" بە شێعر بەشداری کۆڕەکە بوون و لە بڕگەیەکی دیکەدا "دڵدار سمکۆ" بە شێعرێک بەشداربوو و ئێوارەشێعرەکە بە هەڵپەڕکێی گشتی کۆتایی پێهات.