IMG 20191010 214600 790

لاوان میدیا : ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٠/٩بەشی پەروەردەی یەکیەتیی لاوان لە شاری هەولێر کلاسێکی تەندروستی و فریاکەوتنی خێرای بۆ بەشێک لە  ئەندامانی 33 هەولێر بەڕێوە برد.
 
سەرەتای کلاسەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
 
دواتر کلاسەکە لە لایەن سەرپەرەشتی بەشی پەروەردەی لاوان هاورێ شاخەوان حاجی دەستیپێکرد کە تێیدا ئاماژە بە چەندین خالی تەندروستی و شێوازی پێراگەیشتنی خێرا بە نەخۆش تا گەیشتنی تیمی پزشکی باسکرا.
 
 کۆتایی کلاسەکە تایبەت بوو بە وەڵامدانەوەی پرسیاری بەشداربووانی کلاسەکە کە لەلایەن بەڕێوەبەری کلاسەکەوە وەڵامدرانەوە.