IMG 20190922 124627 288
شاندێکی کومیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی
کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر، بەشدارییان  لە کۆنفرانسی "کاریگەریی سوشیال میدیا لە هەرێمی کوردستان" و هەروەها ڕاگەیاندنی "کوردش سۆشیال میدیا" کرد.
 
ڕۆژی چوارشەممە 27ی خەرمانانی 1398ی هەتاوی، بەرامبەر بە 16ی سپتامبر2019ی زاینی. شاندێکی کومیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری هەولێر، بەشدارییان لە  بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی "cno" تۆڕی هاوئاهەنگیی ڕێکخراوەکان و "کاریگەریی سوشیال میدیا" لە هەرێمی کوردستان کرد.
 
کۆنفرانسەکە، پێک هاتبوو لە چەند بڕگە و بابەت وەک: "پێشکەش کردنی چەند پارچە ویدیۆیەک  لە سەر بابەتی سۆشیال میدیا ، پێشکەش کردنی شانۆیەک ،بەڕێوەچوونی پانێلێک" .
 
هەروەها لە کۆتایی  کۆنفرانسەکەدا، پڕۆژەی "کووردش سۆشیال میدیا"، لە لایەن "ڕاهێن بالیسانی"، خاوەن بیرۆکەی پڕۆژەکەوە ڕاگەیەندرا.