photo 2019 08 26 12 19 48

 

 
لاوان میدیا: یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سێمیناری یەک ساڵەی خۆی بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە کارو چالاکی ناوەند و کۆمیتەکانی خۆی بەڕێوە برد.
بەشی تەشکیلاتی  یەکیەتیی لاوان، ڕۆژی هەینی، ١ی خەرمانانی ۱۳۹٨ی هـ، سێمیناری یەکساڵەی خۆی بەڕێوە برد. 
سەرەتای سێمینارەکە بە ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر "واحید ئەحمەدی"، جێگری سکرتێری یەکیەتیی لاوان و بەرپرسی بەشی تەشکیلات بەرنامەی کاری سێمینارەکەی ڕاگەیاند.
بڕگەی یەکەمی ئەم سێمینارە تەرخان کرابوو بە خوێندنەوەی کارو چالاکی ناوەندەکانی یەکیەتیی لاوان، کە 
"سەلام قادری" ڕاپۆرتی کارو چالاکییەکانی بەشی پێوەندییەکانی یەکیەتیی لاوانی پێشکەش کرد و دواتر"هاوڕێ حەیدەری" ڕاپۆرتی یەک ساڵەی کارو چالاکییەکانی ناوەندی ڕاگەیاندنی پێشکەش کرد.
پاشان "هێمن قادری"، ڕاپۆرتی کارو چالاکی ناوەندی پەروەردەی یەکیەتی لاوانی لە ماوەی یەک ساڵی  
ڕابردوودا خوێندەوە. 
لە کۆتایی ئەو بەڕگەیەشدا، "واحید ئەحمەدی"، ڕاپۆرتی کاروچالاکی ناوەندەکانی "ماڵی، ئەمنییەت و  
تەشکیلاتی ئاشکرا"ی پێشکەش کرد.
لە بڕگەی دووهەمدا، هەر کام لە کۆمیتەکانی سەر بە یەکیەتیی لاوان ڕاپۆرتی کاروچالاکییەکانی خۆیان لە  
ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا خوێندەوە و پێشکەش کرد.
لە کۆتاییشدا، "عومەر فەخرەدین فەر" سکرتێری یەکیەتیی لاوان، ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی خۆی پێشکەش بە ئامادە بووان کرد و سێمینارەکە بە ڕەخنە و پێشنیاری بەشداربووان کۆتایی پێ هات.
photo 2019 08 26 12 20 06