IMG 20190727 140219 972
 
 
لاوان میدیا: بەشی ڕێکخستنی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری هەولێر کۆنفڕانسێکی بۆ کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی ئەو شارە بەڕێوە برد
 
ڕۆژی هەینی ۳ی گەلاوێژی ۱۳۹٨ی هەتاوی بەرامبەر بە ۲٦ی جوڵای ۲۰۱۹، بەشی ڕێکخستنی یەکیەتیی لاوان کۆنفڕانسێکی لە شاری هەولێر بۆ ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لەو شارە بەڕێوە برد
 
سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە چەند ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد، پاشان هاوڕێ "واحید ئەحمەدی" جێگری سکرتێری یەکیەتیی لاوان بەخێرهاتنی سەرجەم ئەندامانی بەشدار لە کۆنفڕانسەکە کرد
 
پاشان هاوڕێ " هاوڕێ حەیدەری" ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری یەکیەتی لاوان، باسێکی لەسەر کاری ڕێکخراوەیی و ئەرکی ئەندامان پێشکەش بە بەشداربووانی کۆنفڕانسەکە کرد.
 
لە دواتردا ئەندامانی بەشداری کۆبوونەوەکە ڕەخنە و سەرنجەکانی خۆیان خستە بەرباس و لەلایەن هاوڕێیانەوە وەڵامدرایەوە
 
پاشان ئەندامانی بەڕێوبەری کۆمیتەی هەولێر بەشێوەی هەڵبژاردن دیاری کران، هاوڕێ" سەعدی مراد پوور" وەکوو بەرپرسی کۆمیتە و هاوڕێیان"  وەیسە ڕەوانان،حەیات عەلیار، شەڕڤان هادیزادە، سیاوەش شکوری، " ئەندامی بەڕێوبەری کۆمیتەی هەولێر هەڵبژێردران.