IMG 20190629 214004 806
 
لاوان میدیا: ناوەندی پەروەردەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڤیستیڤاڵێکی وەرزشی "واڵیباڵی" لەبنکەی سەرەکی ئەو ڕێکخراوە بەڕێوە برد
 
ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ۲٦ی جۆزەردانی ۱۳۹٨ی هەتاوی، ناوەندی پەروەردەی یەکیەتیی لاوان ڤیستیڤاڵێکی وەرزشی "واڵیباڵی" بۆ کادر و پێشمەرگە و ئەندام و منداڵانی نێو ڕیزکانی شۆڕش بەڕێوە برد.
 
لەماوەی ئەم ڤیستیڤاڵەدا ژمارەیەک یاری سەرکەوتووانە بەڕێوە چوون یاریزانان ئاستێکی باشیان تۆمار کرد، لەکۆتایی کێبڕکێکەدا سەرکەوتوانی ڤیستیڤاڵەکە پلەی یەکەم، دووەم و هاوکارانی ڤێستیڤاڵ خەڵاتکران و ڤیستیڤاڵەکە بەسەرکەوتووی کۆتایی پێهات.