IMG 20190624 210602 515
لاوان میدیا: شاندێکی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی
 
کوردستانی ئێران دانیشتنێکی لەگەڵ نووسینگەی سەرەکیی ئەنجومەنی گەنجانی کوردستان لە شاری سلێمانی پێکهێنا.
 
 
  ڕۆژی یەکشەممە، ۲ی پووشپەڕی ۱۳۹٨ی هەتاوی، بەرانبەر بە، ۲۳ی ژوئەنی ۲۰۱۹ی زایینی، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەسەرپەرستی "سەلام قادری" ئەندامی ڕێبەریی ئەو ڕێکخراوە، سەردانی نووسینگەی سەرەکیی ئەنجومەنی گەنجانی کوردستانی لە شاری سلێمانی کرد و لە لایەن شاندێکی ئەنجوومەنی گەنجانی کوردستان، بە سەرپەرستیی "بێلان عەبدوڵا" بەرپرسی  ئەو رێکخراوە لە شاری سلێمانی، پێشوازییان لێکرا.
 
 
هەر دوو لایەنی دانیشتنەکە، خۆشحاڵی خۆیان لەو دیدارە دەربڕی و ئامادەگیی خۆیان بۆ
 کاری هاوبەشی دوو لایەن ڕاگەیاند.
 
 
 ئامانج لەو سەردانە، پتەوکردنی پەیوەندیەکان و جێبەجێ کردنی چەند پرۆژەیەکی ھەمەلایەنە بوو، لە پێناو گەنجانی کوردستانی باشوور و رۆژھەڵات پێکەوە.