IMG 20190624 205812 955
 
لاوان میدیا: کۆمیتەی ئاشتیی یەکیەتیی لاوانی
دێموکراتی کوردستانی ئێران لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا لە کەمپی جەژنیکان، کۆبوونەوەیەکی بۆ ئەندامانی خۆی لەو کومیتەیەدا بەڕێوە برد.
 
 
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە چەند سات بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.
 
دواتر هاوڕێ "سمایل عەلی محەممەدی"، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و ئەندامی پێشووی ئەو ڕێکخراوە، باسێکی سەبارەت بە ڕۆڵی ڕاگەیاندن بە گشتی و بەتایبەت لە ناو ئەحزابی سیاسیدا و خاڵە گرینگەکانی ڕاگەیاندن و ئوسوولی کاری ڕاگەیاندن پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
 
لە کۆتاییشدا، کۆبوونەوەکە بە ڕەخنەو پێشنیاری بەشدار بووان و وڵامی پێشکەشکاری کۆبوونەوەکە کۆتایی پێهات.