photo 2019 06 16 20 21 30

 

 

لاوان میدیا: بەشی ڕێکخستنی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی ئەندامانی کۆمیتەی "ڕاسانی خۆرهەڵات"یان لە شاخەکانی کوردستان کرد

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲۳ی جۆزەردانی ۱۳۹٨ی هەتاوی بەرامبەر بە ۱۳ی ژوئینی ۲۰۱۹ی زایینی، بەشی ڕێکخستنی یەکیەتیی لاوان هەروەها لەگەڵ بەشی ڕاگەیاندن و ئەندامانی یەکیەتیی لاوان بە سەرپەرستی هاوڕێ "واحید ئەحمەدی" جێگری سکرتێری یەکیەتیی لاوان سەردانی ئەندامانی لە شاخەکانی کوردستان کرد و لەو سەردانەدا چەندین کۆبوونەوەیان بۆ ئەندامان بەڕێوە برد.

 

لە کۆبوونەوەکاندا هاوڕێ "واحید ئەحمەدی" باسی لە گرنگی کاری ڕێکخراوەی و خۆ ڕێکخستن کرد و هەروەها باسی لە سیاسەت و ئەو ئامانجە کورت و درێژ خایەنانە کرد کە یەکیەتیی لاوان کاری بۆ دەکات، لەدواتردا هاوڕێ "لوقمان عەبدوڵا زادە" جێگر سکرتێری پێشوتری یەکیەتیی لاوان و کاردی حیزبی دێموکرات، باسێکی گرنگی لەسەر مێژووی یەکیەتیی لاوان و هەڵوێستەکانی یەکیەتیی لاوان لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی بزوتنەوەی نەتەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کرد کە ئەندامەکانی هاوشانی حیزبی دێموکرات لە ڕیزەکانی خەباتدا بەشداریان کردووە.

 

لەکۆتاییدا ئەندامانی بەشدار بوو لە کۆبوونەوەکە ڕەخنە و پێشنیارەکانی خۆیان خستەبەر باس و لەلایەن هاوڕێیان وەڵام درانەوە و کۆبوونەکان بەسەرکەوتوویی کۆتاییان پێهات.

 

photo 2019 06 16 20 21 26

 

photo 2019 06 16 20 29 38

 

photo 2019 06 16 20 29 25