PicsArt 06 03 01.38.46

 
 
 
لاوان میدیا: ناوەندی پەروەردەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڤیستیڤاڵێکی وەرزشی لەبنکەی سەرەکی ئەو ڕێکخراوە بەڕێوە برد
 
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۷ی جۆزەردانی ۱۳۹٨ی هەتاوی، بەرامبەر بە ۲٨ی مەی ۲۰۱۹ی زایینی، ناوەندی پەروەردەی یەکیەتیی لاوان ڤیستیڤاڵێکی وەرزشی بۆ و کادر و پێشمەرگە و ئەندام و منداڵانی نێو ڕیزکانی شۆڕش لە ئاستێکی بەرزدا بەڕێوە برد.
 
هەروەها ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی یەکیەتیی لاوان بە لێهاتووی و ئامادەیی تەواوەوە بەشداریان لەم ڤیستیڤاڵەدا کرد
 
لەماوەی ئەم ڤیستیڤاڵەدا چەندین یاری بەڕێوە چوون، لەکۆتایی کێبڕکێکەدا سەرکەوتوانی ڤیستیڤاڵەکە پلەی یەکەم، دووەم و سێیەم  و باشترین یاریزان، یاریزانی ئەخلاق، زۆرترین گۆڵ تۆمارکار و باشترین گۆڵپارێز خەڵاتکران و ڤیستیڤاڵەکە بەسەرکەوتووی کۆتایی پێهات.