PicsArt 05 21 07.56.56

 

 
 
لاوان میدیا : شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان لەشاری هەولێر کرد
 
 
ڕۆژی سێ شەممە، ڕێکەوتی ۳۱ی بانەمەڕی ۱۳۹٨ی هەتاوی، بەرامبەر بە ۲۱ مەی ۲۰۱۹ی زایینی، شاندێکی یەکیەتیی لاوان بە سەرپەرشتی سکرتێری یەکیەتیی لاوان هاوڕێ "عومەر فەخرەدین فەر" سەردانی ڕێکخراوی  لاوانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
 
 
شاندی یەکیەتیی لاوان لەلایەن هاوڕێ " فواد جەعفەری" ئەندامی بەڕێوبەری ڕێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەخێرهاتنیان لێ کرا و، خۆشحاڵی خۆیان لەو دیدارە هاوبەشە دەربڕی، هەروەها هاوڕێ "عومەر فەخرەدین فەر " هیوای خواست لە داهاتووشدا پێوەندیەکانیان نێوانیان زیاتر بێت.
 
 
هەروەها هەردوو لایەن لەکۆتاییدا جەختیان لە کاری هاوبەش و دوو لایەن داهاتوودا کردەوە.