60120556 577965456047060 8377351607976722432 n

 

لاوان میدیا: شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی لاوانی پارتی ئازادی، لە شاری هەولێر کرد

ڕۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ۲۳ی بانەمەڕی ۱۳۹٨ی هەتاوی، بەرامبەر بە ۱۳ی مەی ۲۰۱۹ی زایینی، شاندێکی یەکیەتیی لاوان بە سەرپەرشتی هاوڕێ"واحید ئەحمەدی" جێگری سکرتێری یەکیەتیی لاوان و ئەندامانی دەستەی بەڕیوەبەری سەردانی لاوانی پارتی ئازادی لە شاری هەولێرکرد.

شاندی یەکیەتیی لاوان لەلایەن هاوڕێ"هەژار ولیزادە" بەرپەرسی پێوەندیەکانی لاوانی پارتی ئازادی، پێشوازیان لی کرا، لەسەرەتای سەردانەکەدا وێڕای بەخێرهاتن لەلایەن هاوڕێ "هەژار ولیزادە" هەروەها خۆشحاڵی خۆشیان لەو دیدارە دەربڕی و ئامادەیی خۆیان بۆ کاری هاوبەشی دوو لایەن ڕاگەیاند، لەم کۆبوونەوە لەسەر چەند کارێکی هاوبەشی ڕێکخراویی تاوتوێ کرا، کە هەردوو لایەن جەختیان لەسەری کردەوە.