60071921 571459313361484 2718042376504344576 n

لاوان میدیا: یەکیەتیی لاوانی دێموکرات کوردستانی ئێران سەردانی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە شاری سلێمانی کرد

 

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ۲۲ی بانەمەڕی ۱۳۹٨ی هەتاوی، بەرامبەر بە ۱۲ی مەی ۲۰۱۹ی زایینی، شاندێکی یەکیەتیی لاوان بەسەرپەرشتی بەرپەرسی پێوەندیکانی یەکیەتیی لاوان، سەردانی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات لە شاری سلێمانی کرد و لەلایەن هاوڕی"ئەفشین دادوەند" بەرپەرسی پێوەندیەکانی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات پێشوازیان لێ کرا.

 

لەم کۆبوونەوەیەدا، لەسەر چەند کاری هاوبەشی ڕیکخراوەی باس کرا و هەردوو لایەن جەختیان لەسەری کردەوە.