59927836 2317701651650672 7072448004086562816 n

 

لاوان میدیا: شاندێکی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی لاوانی پێشڕەوکۆمەڵەی زەحمتکیشانی کوردستانیان لەشاری سلێمانی کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲۱ی بانەمەری۱۳۹٨ی هەتاوی بەرامبەر بە ۱۱ی مەی ۲۱۰۹ی زایینی، شاندێکی یەکیەتیی لاوان کە برییتیبوون لە هاوڕێیان " سەلام قادری" بەرپرسی پێوەندیەکانی یەکیەتیی لاوان، لەگەلە هاوڕێ "ئازاد شافعی" سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی لاوانی پێشڕەو کۆمەڵەی زەحمتکیشانی کوردستان لە شاری سلێمانی کرد و لەگەڵیان کۆبوونەوە.

لە دیدارەدا لەلایەن لاوانی پێشڕەوبە سەرپەرستی هاوڕێ "هیمن بایزیدی" لە سلێمانی پێشوازیان لێکرا. لەم دانیشتنە دۆستانەیەدا ڕەوشی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پرسی کورد لە ئەم بەشی کوردستان و سەبارەت بە کۆمەڵێک کاری هاوبەش ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.