photo 2019 04 03 15 25 38

 
لاوان میدیا: شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی دابەشکردنی کتێبی بەرهەمەکانی فستیڤاڵی پەلکە زێڕینەی شیعر بەشداری کرد
 
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ۱۱ی خاکەلێوەی ۲۷۱۹ی کوردی بەرامبەر بە ۱۳۹٨ی هەتاوی شاندێکی یەکیەتیی لاوان بەشداریان لە ڕێوڕەسمی کتێبی بەرهەمەکانی ڤیستیڤاڵی پەلکە زێڕینەی شیعردا کرد
 
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکە هەر یەکە لە شاعیرانی سەرکەوتوو "هەڵمەت عوسمان" و "ڕەشید دەلاک" شیعرەکانی خۆیان بۆ ئامادەبووان خوێندەوە، لەدواتردا "هاوژین سڵێوە" سەرۆکی بەشی کوردی زانکۆی کۆیە، کورتە باسێکی لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ڤیستیڤاڵ و هەروەها کتێبەکە پێشکەش کرد.
 
ئەم ڤیستیڤاڵە لە ڕۆژی ۷ی خاکەلێوەی دەستی بەکارەکانی خۆی کردووە.
 
لەکۆتایی ڕێوڕەسمەکە دا کتێبەکە بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا.