photo 2019 04 01 17 30 17

 

 
 
 
لاوان میدیا : یەکیەتیی لاوان لە دیبەیتێک کە لەژێر ناوی "ڕۆڵی قازی لە بزووتنەوەی کورد دا" بوو بەشداری کرد
 
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ڕۆژی ۱۰ی خاکەلێوەی ۲۷۱٨ی کوردی بەرامبەر بە ۱۳۹٨ی هەتاوی و ساڵیادی شەهید کردنی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی، هەروەها ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، دیبەیتێک لە شاری کۆیە بەم بۆنەوە بەڕێوە چوو.
لەم دیبەیتەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات و کەسایەتی سیاسی و دیاری شاری کۆیە و ئەندامان و لایەنگرانی ڕێکخراوەکانی ژنان و خوێندکاران و لاوان بەشداریان کردبوو
لەسەرەتای دیبەیتەکەدا بە ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد
پاشان هاوڕێ "فواد خاکیبێگی" ئەندامی دەستەی کارگێڕی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە نوێنەرایەتی حیزبی دێموکرات باسێکی لەسەر ڕۆڵی پێشەوا قازی محەممەد لە کاریگەری لەسەر هەستی نەتەوەیی و لە نێو نەتەوەی کورد دا پێشکەش کرد
هەروەها باسی لەوەش کرد کە قازی محەممەد و کۆماری کوردستان چەندین دەسکەوتی گرینگیان هەبووە لە بوارە جیاجیاکاندا لەوانە : بەفەرمی کردنی زمانی کوردی، ئاڵای کوردستان، سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و پێکهێنانی هێزێکی نیشتمانی... هتد، ئەم دەستکەوتانە چۆن کاریگەریان هەبووە لەڕەخساندنی یەکگرتووی لەنیوان تاکەکانی نەتەوەی کورد دا بەدرێژای مێژوو
لەکۆتایی دیبەیتەکەدا پرسیار و سەرنج و تێبینیەکانی هاوڕێیانی بەشدار لە دیبەیتەکە وەڵام درانەوە و دیبەیتەکە کۆتایی پێهات.
 
 
بۆ بینینی بابەتی زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن