photo 2019 03 23 21 26 25

 
لاوان میدیا: یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لە کەمپی جێژنیکان سمینارێکی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ لەژێر ناوی "مێژووی نەورۆزی کوردەواری" بەڕێوە برد
 
 
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۲٨ی ڕەشەمەی ۲۷۱٨ی کوردی بەرامبەر بە ۱۳۹۷ی هەتاوی، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سمینارێکی لە ژێر ناوی "مێژووی نەورۆز کوردەواری" بۆ هاوڕێ "هادی عەزیزی" شارەزای مێژوو و لێکۆڵەری کوردۆلۆژی بەڕێوە برد.
 
سەرەتای سمینارەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد
 
دواتر "هادی عەزیزی" باسەکەی لە ژێر ناونیشانی "مێژووی نەورۆزی کوردەواری" دەستپێکرد
 
لەباسەکەیدا باسی مێژووی نەورۆز و ئەو قۆناغە مێژوویانەی کە نەتەوەی کورد نەورۆزیان یاد کردوەتەوە کرد و ئاماژەی بەوە دا، کە چۆن نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی نەتەوەی فارس دەستکاری مێژوویان کردووەو ڕووداوەکانی مێژوویان لە بەرژەوەندی خۆیان گۆڕیوە
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە مێژووی نەتەوەی کورد کۆنترین مێژووە لە جیهاندا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ۱۱ هەزار و ٦۰۰ ساڵ لەمەوبەر.
هادی عەزیزی جەختی لەوە کردەوە، نەورۆز موڵکی زاگرۆسنشینانە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میتراییەکان، کە میتراییەکان یەکەم ڕۆژ بەهاریان بەبۆنەی نوێبوونەوەی سروشت جەژن گرتووە.
 
لە کۆتایی سمینارەکەدا هاوڕێیان پرسیار و تێبینیەکانی خۆیان خستە بەرباس و سمینارەکەیان ڕەنگیتر کرد و لەلایەن هاوڕێیانەوە وەڵامدرانەوە
پاشان سمینارەکە بەسەرکەوتی کۆتایی پێهات.
 
 
photo 2019 03 23 21 26 17
 
photo 2019 03 23 21 25 58