photo 2019 03 01 13 29 13

 
 
 
لاوان میدیا:شاندێکی یەکیەتی لاوان ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١ی ڕەشەمەی ١٣٩٧ هەتاوی شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی بەشی کوردی زانکۆی کۆیەی کرد
 
ڕۆژی چوارممە ڕێکەوتی ۱ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ی هەتاوی شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی سکرتێری یەکیەتیی لاوان هاوڕێ"عومەر فەخرەدین فەر " سەردانی بەشی کوردی زانکۆی کۆیەی کرد، ئەم شاندە خۆشحالی خۆیان بە بۆنەی هەڵبژاردنی هاوڕێ دوکتور "هاوژین سڵیوە"ی بۆ سەرۆکی بەشی کوردی زانکۆی کۆیە دەربڕی و پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێزیان کرد و هیوای سەرکەوتیان خواست هەوڵی زیاتر بدەن بۆ بەرەو پێش چوونی ئەدەب و ڕێزمانی کوردی.