PicsArt 02 12 09.59.33

 
لاوان میدیا: شاندێکی ناوەندی لاوانی سازمانی خەبات سەردانی بنکەی سکرتارییەتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی لە شاری کۆیە کرد
 
ڕوژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۲ی رێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، شاندێکی ناوەندی لاوانی سازمانی خەبات بە سەرپەرەشتی هاوڕێ "فواد جەعفەری"بەڕێوەبەری ناوەندی لاوانی سازمانی خەبات سەردانی بنکەی سکرتارییەتی یەکیەتیی لاوانی کرد و لەلایەن شاندێک بە سەرپەرشتیارەتی هاوڕێ "عومەر فەخرەدین فەر" سکرتێری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
 
 
لەسەرەتایی دیدارەکە دا شاندی میواندار خۆشحاڵی خۆیان لەو دیدارە دەربڕی و پێکهاتنی ئەم دیدارانەی بەرز و گرینگ نرخاند.
 
پاشان هاورێ" عومەر فەخرەدین فەر" باسێکی کورتی لە ئڵوگۆرەکانی دوایی کۆنگرە کرد و لە درێژەی قسەکانیدا سەرنجی خستە سەر گرینگی پەرەپێدانی کاری ڕیکخراوەیی وخەباتی مەدەنی کە وەکوو خەباتی شاریش پێناسەی بۆ دەکری و هەوڵ بدەین ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی بتوانین زیاتر کۆدەنگ و هاو هەڵویست بین بۆ ئەوی بتوانین کاریگەری زیاترمان لەسەر کۆمەڵگا و بە تایبەتی توێژی لاوی کۆمەڵگا هەبیت.
 
لەم دیدارەدا هاوڕێ "فواد جەعفەری" باسێکی لە گرینگی کاری هاوبەش و پێویستی کاری هاوبەش لەم بارودۆخە ئێستا کە هەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دیدار و پێوەندییانە زۆر شوێندارن و بەردەوام بونیان پێویستە.
 
لە کۆتایی سەردانەکەدا هەردوولایەن جەختیان لە دیدار و چالاکی هاوبەشی هەر دوو ڕێکخراو کردەوە.
 
PicsArt 02 12 09.58.40