photo 2019 02 11 22 12 22

 
لاوان میدیا: شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات سەردانی نووسینگەی سەرەکی ئەنجومەنی ڕایەڵەی خوێندکارانی بزووتنەوەی گۆڕانیان لە شاری سلێمانی کرد.
 
ڕۆژی یک شەممە ۲۱ی رێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی بەرانبەر بە ۱۰ی فێوریەی ۲۰۱۹ی زایینی، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەشتی هاوڕێ "عومەر فەخردین فەر" سکرتێری گشتی یەکیەتیی لاوان، سەردانی نووسینگەی سەرەکی ئەنجومەنی ڕایەڵەی خوێندکارانی بزووتنەوەی گۆڕانیان لەو شارە کرد و لەلایەن شاندێکی باڵای ئەو ئەنجومەنە بە سەرپەرشتی هاوڕێ "ساوین بەهادین" سەرۆکی ئەنجومەنی ڕایەڵەی خوێندکارانی بزووتنەوەی گۆڕان، پێشوازییان لێکرا.
 
لە سەرەتای سەردانەکە دا وێڕای بەخێرهاتن لەلایەن خاتوو "ساوین بەهایەدین" بەرپرسی شاندی ئەنجومەنی ڕاڵەیەی خوێندکاران، خۆشحاڵی خۆیان لەو دیدارە دەربڕی و ئامادەیی خۆیان بۆ کاری هاوبەشی دوو لایەن ڕاگەیاند.
 
پاشان هاوڕێ "عومەر فەخردین فەر" باسێکی لەسەر چالاکییەکانی یەکیەتیی لاوان لە ناوخۆی ڕۆژهەڵات و ڕۆڵێکی بەرچاویان لە بەرەو پێش بردنی ئەو خەباتە نوێیەی حیزب بە ناوی ڕاسانی ڕۆژهەڵات کرد.
 
لە کۆتایی سەردانەکە دا هەردوو لایەن جەختیان لە دیدار و چالاکی هاوبەشی هەردوو ڕێکخراو کردەوە.