PicsArt 01 27 05.49.04

 
لاوان میدیا: شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی نووسینگەی سەرەکی لاوانی دێموکراتی کوردستان، لە شاری سلێمانییان کرد
 
 
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ۷ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی بەرانبەر بە ۲۷ی ژانویەی۲۰۱۹ زایینی، شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرشتی هاوڕێ "سەلام قادری" نوێنەری یەکیەتیی لاوان لە شاری سلێمانی، سەردانی نووسینگەی لاوانی دێموکراتی کوردستان لە شاری سلێمانی کرد و لەلایەن شاندێکی لاوانی دێموکرات بە سەرپەرشتی هاوڕێ "شڤان کوردستانی" بەرپرسی ناوندەی باڵای ئەو ڕێکخراوە لەو شارە پێشوازییان لێکرا.
 
 
لە سەرەتای سەردانەکە دا وێڕای بەخێرهاتن لە لایەن "شڤان کوردستانی" خۆشحاڵی خۆیان لەو دیدارە دەربڕی و ئامادەیی خۆیان بۆ کاری هاوبەشی دوو لایەن ڕاگەیاند.
 
 
پاشان هاوڕێ "سەلام قادری" باسێکی لە سەر چالاکییەکانی یەکیەتیی لاوان لە ناخۆی ڕۆژهەڵات و ڕۆڵی لاوان لە بەرەو پێش بردنی ڕاسانی ڕۆژهەڵات کرد و، وتی: "پاش ڕاگەیاندنی قۆناغێکی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵات، لاوان ڕۆڵێکی بەرچاویان لە بەرەو پێش بردنی ئەو خەباتەدا هەیە".
 
 
لە کۆتایی سەردانەکەدا هەردوو لایەن جەختیان لە دیدار و چالاکی هاوبەشی هەردوو ڕێکخراو کردەوە.
 
 
PicsArt 01 27 05.47.52
 
 
PicsArt 01 27 05.47.06