photo 2019 01 18 00 28 35 2

 
 
لاوان میدیا: لە شاری کۆیە یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران پانێلێکیان لەسەر کۆماری کوردستان لەژێر ناوی پانێڵی کۆمار بەڕێوە برد
 
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲٦ی بەفرانباری ۱۳۹۷ هەتاوی، بەرامبەر بە ۱۷ی ژانویەی ۲۰۱۹ زایینی، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پانێلێیکان لە شاری کۆیە بەڕێوە برد، کە تیایدا باسی دەوری کۆماری کوردستان و ئەو گرنگیانەی کە کۆماری کوردستان هەیان بووە لە بواری نەتەوەییەوە.
 
لە پانێلەکە هەریکە لە هاوڕێیان "لوقمان مێهفەر" و " هادی عەزیزی" باسەکانی خۆیان پێشکەش بە ئامادەبووانی بەشدار لە پانێلەکە دا کرد.
 
لە سەرەتا دا هاوڕێ "لوقمان مێهفەر" ئەندامی ناوەندی سیاسی حیزبی دێموکرات، باسێکی لەسەر کۆماری کوردستان و خاڵە گرنگیەکانی کۆمار و ئەو هۆکارانەی کە بوونە هۆی ڕووخانی کۆماری کوردستان و دەستکەوتەکانی کە هەیبووە لەماوەی ۱۱ مانگی خۆیدا و درێژەی خەباتی نەتەوەی هەروەها لە درێژەی باسەکەی دا ووتی: حیزبی دێموکرات کاریگەریکەی گرنگی لە دامەزرانی کۆماری کوردستان هەبووە توانیویانە لە ماوەی ۲۱ ڕۆژ دا حکومەت پێکبهێنن، هەروەها ووتیشی کۆماری کوردستان بووەتە هۆی بەردەوامی خەبات بەشێوەیەکی نەپساوە.
 
 photo 2019 01 18 00 28 43 2
 
پاشان هاوڕێ "هادی عەزیزی" لێکۆڵەر لە بواری کوردۆلۆژی، لە باسەکەی دا باسی گرنگی کوردۆلۆژی و کۆماری کوردستان ئەو بارودۆخەی کە کۆماری کوردستان تیایدا دامەرزا و هۆکارەکانەی وایان کردووە کە کۆماری کوردستان گرنگی خۆی هەبێت کرد، لە باسەکەی دا ووتی: بەهۆی بارودۆخی پێکهاتوو لە ناوچەکە بووەتە هۆی قۆستنەوەی ئەو دەرفەتە بۆ دامەزرانی کۆماری کوردستان، هەروەها هۆکاری فراوانتر نەبوونی دەسەڵاتی کۆمار لە باشووری ناوچەکە، بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە بەهۆی بوونی دەسەڵاتی پاشایەتی بەریتانی ئەو کات کە دژی کۆماری کوردستان بوون نەیان دەهێشت کە دەسەڵاتەکەیان گشتگیرتر بێت، باسی ئەوەشی کرد کە چۆن قازی محەمەد تا کۆتای دەسەڵاتی سەرکۆماریشی پابەندی قسەکانی بوو لە دواین ساتەکانی ژیانیشی لەگەڵ خەڵکی خۆی بوو.
 
لە دواتر دا ئامەدەبووانی بەشدار لە پانێلەکە دا سەرنج و پرسارەکانی خۆیان خستە بەرباس و لەلایەن هاوڕێیانەوە وەڵام درانەوە.
 
لەکۆتای دا سپاسی ئامادەبوانی بەشدار لە پانێلەکە کراو، پانێلەکە بەسەرکەوتووی کۆتای پێهات.