photo 2019 01 17 00 49 39

 
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی بەفرانبار ۱۳۹۷ی هەتاوی، شاندێکی بەڕێوەبەری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی بنکەی سەرکردایەتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی کرد، کە لەلایەن سکرتێری ئەو ڕێکخراوە پێشوازیان لێکرا.
لەو سەردانە دا شاندی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی بارودۆخی ئیستای لاوان لە چوارپارچەی کوردستان و پەرەپێدان بە بیر و هزری نەتەویی لەنێو لاواندا و هەروەها ئاشنایی هەرچی زۆرتری بەڕێوەبەری نوێ هەردووک ڕێکخراو، لە بنکەی سکرتاریەتی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستان کۆببوونەوە، لەو ڕاستایە دا کۆمەڵیک باس بابەت لە لایەن هەردووک ڕێکخراو هاتە ئاراوە.
لەو دانیشتنەدا، "عومەر فەخردین فەر" سکرتێری یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەڕای پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری نوێ لاوانی دێموکراتی کوردستانی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی هەشتەمیان کرد و هیوای سەرکەوتنی بو خواستن و جەختی لەسەر هاوکاری دوو لایەنەی ڕێکخراوەکان لە ڕاستای چارەسەری کێشە و گرفتەکانی لاوان لە سەرانسەری کوردستان بە تایبەتی لاوانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستاندا کرد.
لە درێژە دا "مەیسەر عوبەید ئەمین"سکرتێری یەکیەتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستان بە گەرمی پێشوازی لەو سەردانەدا کرد و خۆشحاڵی خۆیان بە نیسبەت هاوکاری و بەڕێوەبردنی بەرنامەی هاوبەش دەربڕی.
لەو دیدارە دا هەردوو لایەن بە چڕی باسیان لە تواناکانی لاوان لە کوردستان بۆ پێشخستنی کۆمەڵگای کورد و لە لایەکی دیکەشەوە ئاماژەیان بە گیر و گرفتەکانی بەردەم لاوان لە کۆمەڵگا کرد و بە وردی لەسەر پیلانەکانی داگیرکەرانی کوردستان بۆ دواخستنی کۆمەڵگای کوردی بە گوشار هێنان لەسەر لاوان لە هەموو بەشەکانی کوردستان کرا.
لە کۆتایی دانیشتەنەکە دا، هەر دوو لایەن لە کۆبەندی باسەکان جەختیان لەسەر ئەوە کرد کە بە هاوکاری و هاوفکری بۆ پێشکەوتنی کوردستان لە ڕێگەی لاوان و بەهێزکردنی بیری نەتەوەیی لە نێوانیان و بەرنامەی پەروەردەیی هەنگاو هەڵبگرن.
photo 2019 01 17 00 49 36
 
photo 2019 01 17 00 49 45
 
photo 2019 01 17 00 49 42